وەزارەتی پەروەردە بەهۆی جەنگی ئیسرائیل و ئێران سەرجەم تاقیکردنەوەکان دوادەخات
- کوردستان
- 13 حوزەیران

دیمەنی هۆڵێکی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان بەهۆی جەنگی ئێران و ئیسرائیل سەرجەم تاقیکردنەوەکانی بۆ ماوەی هەفتەیەک دواخست.
وێنە گەورەکە: جەنگی ئیسرائیل و ئێران کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەڵگیرسا و تاوەکو ئێستا بەردەوامە، مەترسی فراوانبوون و تەشەنەسەندنی لێ دەکرێت و ترس هەیە پەل بکێشێت بۆ جەنگێکی هەرێمی، وڵاتانی جیهانیش هۆشداری دەدەن لەوەی کاتژمێرەکانی داهاتوو مەترسیدار دەبن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە: "لەبەر بەرژەوەندی گشتی، ئەم هەفتەیە واتە لە سبەی شەممە 14-6-2025 وە هەموو تاقیکردنەوەکان لە قوتابخانە حکومی و ناحکومییەکان بە قوتابخانە ناحکومییە نێودەوڵەتییەکان و تاقیکردنەوەکانی وەزاری پۆلی 12ی ئامادەیی بەهەموو بەشەکانییەوە، لەگەڵ تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی قوتابخانە حکومی و ناحکومییەکان سەرجەمیان بۆ هەفتەی داهاتوو دوادەخرێن.
زانیاریی زیاتر: لە 14ی ئەم مانگە بۆ 21ی مانگ لە هیچ ناوەندێکی خوێندنی وەزارەتی پەروەردە هیچ تاقیکردنەوەیەک ناکرێت. وەزارەتی پەروەرەردە لەبارەی خشتەی تاقیکردنەوەکان ڕوونی کردووەتەوە دواتر سەرجەم قوتابیان لە خشتەی تاقیکردنەوەکان ئاگادار دەکەنەوە.
لەلایەکی دیکەوە: وەزارەتی گواستنەوە گەیاندن، لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاند، دوای ئەوەی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم بڕیاری داوە کە تاقیکردنەوەکان هەفتەیەک دوابخرێت، بۆیە لە کاتی نەبوونی تاقیکردنەوەکان پێویست ناکات کە هێڵی ئینتەرنێت ببڕدرێت. ئێمەوە وەکو وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕایدەگەیەنین هەر کات خشتەی نوێی تاقیکردنەوەکان بڵاوکرایەوە، ئەوا بەپێی خشتەکە و تەنها لە ڕۆژانی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی لەو کاتەی کە بڕیاردراوە هێڵی ئینتەرنێت ببڕدرێت.
باکگراوند: کاتژمێر 03:30 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئیسرائیل بە 200 فڕۆکەی جەنگی هێرشێکی فراوانی کردە سەر ئێران. هێرشەکان چەندین پارێزگار و شار و دەیان بنکەی سەربازی و وێستگەی ئەتۆمییان گرتەوە، تاوەکو ئێستا کوژرانی زیاتر لە 100 كەس و برینداربوونی نزیکەی 400 کەسی دیکە لەلایەن میدیاکان ڕاگەیێنراوە، لەنێویاندا ژمارەیەکیان فەرماندەی باڵای سەربازی و زانای ئەتۆمین، ژمارەی کوژراوان و بریندارانیش بەردەوام لە زیادبوونە.
لەبەرامبەردا کاتژمێر 09:00ی ئەمشەو ئێران بە سەدان مووشەک هێرشی تۆڵەی بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد، هەرچەندە زۆربەی مووشەکەکان لەلایەن سیستەمی بەرگریی ئیسرائیل تێکشکێنران، بەڵام ژمارەیەک مووشەک ئامانجەکەیان پێکا و تاوەکو ئێستاش برینداربوونی 20 کەس ڕاگەیێنراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 46 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات





