
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
لەبارەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، سەرۆکی ئەمریکا بە ئاکسیۆسی ڕاگەیاندووە، ئەم هێرشەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەرفەتی گەیشتن بە ڕێککەوتن باشتر دەکات.
وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ئیسرائیل بە 200 فڕۆکەی جەنگی هێرشی کرد سەر چەندین دامەزراوە و پێگەی سەربازی سوپای پاسدارانی ئێران و بەهۆیەوە 20 فەرماندەی باڵای ئەو وڵاتە و شەش زانای بواری ئەتۆمی کوژراون. دوای ئەوە وەکو کاردانەوەیەک ئێران لە دانوستانە ئەتۆمییەکان کشایەوە و بەبێ بەهابوون وەسفی کرد.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: دوای هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە نێوان ترەمپ و نەتانیاهۆ ئەنجامدرا، بەڵام هیچ سەرچاوەیەکی فەرمی ناوەڕۆکی پەیوەندییەکەی ئاشکرا نەکرد، بەڵام سەرچاوەی نافەرمی باسی لەوەکردووە کە هەنگاوی داهاتووی هێرشەکانیان تاوتوێ کردووە.
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، پێشتر چەند جارێک دەرفەتم داوە بە ئێران بەڵام قسەکانی منیان بەهەند وەرنەگرت، ئێستاش درەنگ نییە بۆ ڕێککەوتن، ئێستا دەرفەتی گەیشتن بە ڕێککەوتن باشترە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






