ئێران پرسی گەڕی شەشەمی دانوستانەکانی لەگەڵ ئەمریکا بە هەڵواسراوی دەهێڵێتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 14 حوزەیران

ئاڵای وڵاتانی ئێران و ئەمریکا لەسەر میزی گفتوگۆ
ئاڤا نیوز
لەبارەی بەڕێوەچوونی گەڕی داهاتووی دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران، وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاشکرای دەکات: جارێ ڕوون نییە چی دەکەین.
چیڕۆکی سەرەکی: دوای یەک مانگ لە هەڕەشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دواجار ئیسرائیل هێرشە بەرفروانەکەی بۆ سەر ئێران دەستپێکرد و هێرشێکی فراوانی بۆ سەر خاکی ئێران لەلایەن ئیسرائیلەوە ئەنجامدرا، دەستبەجێی شەوی ڕابردوو ئێران وەڵامی هێرشەکانی دایەوە و تاوەکو ئێستا هێرشەکانی هەردوولا بۆ سەر یەکتری بەردەوامن.
چی ڕوودەدات: بڕیار وابوو سبەی یەکشەممە 15-6-2025، شەشەم گەڕی دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی نێوان ئەمریکا و ئێران بە نێوەندگیری عومان بەڕێوەبچێت، بەڵام بەهۆی ئەم پێشهاتەی ئێستا دروستبووە چارەنووسی ئەو دانوستانە دیار نییە، ئەمریکاش لای خۆیەوە ئامادەیە سبەی لەگەڵ ئێران دابنیشێت.
بڵاوکراوەی فەرمی: ئاژانسی ئێرنا لەزاری ئیسماعیل بەقائی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، ''تاوەکو ئێستا ڕوون نییە ئێمە چ بڕیارێک سەبارەت بە ڕۆژی یەکشەممە دەدەین''.
کاریگەری و لێکەوتەکان: ئەم لێدوانەی بەقائی لە کاتێکدایە، هێرشەکانی ئیسرائیل و ئێران بەردەوامن، سەرۆکی ئەمریکاش ئاماژەی بەوەکردووە، ئەم هێرشەی ئیسرائیل چانسی ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران زیاتر دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






