گرووپەکانی ناو بەرەی مقاوەمەی عێراق سەرلەنوێ داوای "دەرکردنی" هێزەکانی ئەمریکا دەکەن
- عێراق
- 14 حوزەیران

ژمارەیەک چەکداری حیزبوڵڵای عێراق. وێنە؛ میدیا عێراقییەکان
ئاڤا نیوز
گرووپی عەسائیبی ئەهلی حەق داوا لە "خەباتکارانی بەرەی مقاوەمە" دەکات خۆیان ئامادە بکەن، هاوکات کەتیبەکانی حیزبوڵڵای عێراقیش داوا لە حکومەتی عێراق دەکات بە "زووترین کات" هێزەکانی ئەمریکا لە وڵاتدا دەربکات.
وێنە گەورەکە: تا دێت شەر و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێران فراوانتر دەبێت، هەردوولا عێراق تۆمەتبار دەکەن کە خاک و ئاسمانەکەی بەکارهێنراوە بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتەکانیان، عێراقیش ئەو تۆمەتانە ڕەت دەکاتەوە و گرووپە چەکدارەکانیش داوا دەکەن هێزەکانی ئەمریکا لە وڵاتەکەیان نەمێنن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: عەسائیبی ئەهلی حەق کە سەر بە حەشدی شەعبییە و قەیس خەزعەلی سەرکردایەتیی دەکات ڕایگەیاند: پشتیوانی و هاوسۆزیی خۆمان بۆ ئێرانی ئیسلامی و سەرکردایەتی و گەلەکەی دووپات دەکەینەوە، ئەم تاوان و پێشێلکارییانە بەبێ سزای تووند و یەکلاکەرەوە تێناپەڕن. داواش لە هەموو "خەباتکارانی" بەرەی مقاوەمە دەکەین خۆیان ئامادە بکەن بۆ پشتگیریکردنی حەق و حەقخوازان.
زانیاریی زیاتر: ئەو گرووپە داوا لە حکومەتی عێراق دەکات، تەواوی ڕێکارەکان بگرێتەبەر بۆ ڕێگریکردن لە پێشێلکردنی ئاسمانەکەی لە لایەن ئیسرائیلەوە، لە ڕێگەی پڕچەککردنی هێزە چەکدارەکان بە سیستمی بەرگری ئاسمانی کە توانای دەستنیشانکردن و ڕووبەڕووبوونەوەیانی هەبێت، هەروەها بە ملنەدان بۆ فشارەکانی ئەمریکا کە "ڕێگری لە عێراق دەکات بەرگری لە سەروەریی خۆی" بکات.
لە لایەکی دیکەوە: گرووپی چەکداریی "کەتیبەکانی حیزبووڵای عێراق"ـیش لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات، "هێزەکانی ئەمریکا بە کردنەوەی ئاسمانی عێراق ڕێگەیان بۆ ئیسرائیل خۆشکرد دەستدرێژیی بکاتە سەر ئێرانی دراوسێ و گەلە موسڵمانەکەی، بۆیە پێویستە حکومەت بەپەلە ئەو هێزە دوژمنکارانە لە وڵات دەربکات، بۆ ئەوەی شەڕی زیاتر لە ناوچەکەدا ڕوونەدات و ڕێگری لە خوێنڕشتنی گەلەکەی بکات".
لە هەمان کاتدا: بزووتنەوەی نوجەبا کە گرووپێکی چەکداریی عێراقییە، داوای لە حکومەتی عێراق کرد هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دەربکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 42 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






