
مەشعان جبووری، کەسایەتیی سیاسیی عێراق - وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
مەشعان جبووری، کەسایەتیی سیاسیی عێراقی دەڵێت، لەلایەن سەرۆکی دادگەی فیدراڵییەوە هەڕەشەی لێکرابوو کە ئەندام پەرلەمانێتییەکەی هەڵدەوەشێنرێتەوە، ئەگەر لە هاوپەیمانیی سێقۆڵی نەکشێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هاوپەیمانێتیی سێقوڵی لەنێوان ڕەوتی سەدر، پارتی دیموکراتی کوردستان و هاوپەیمانیی سیادە لە دوای هەڵبژاردنی ڕابردوو پێکهێنرابوو.
لێدوانی فەرمی: مەشعان جبووری، یەکێک لە سیاسییە دیارەکانی سوننەیە لە عێراق، لە بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنیدا دەڵێت: "جاسم محەممەد عەبوود، سەرۆکی دادگەی فیدراڵی پێی گوتووە ئەگەر لە هاوپەیمانییە سێقۆڵییەکە نەکشێیتەوە، ئەوا ئەندامیێتیت لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هەڵدەوەشێنمەوە".
وێنە گەورەکە: لە ماوەی ڕابردوودا چەندین جار تۆمەت ئاراستەی دادگەی فیدراڵی کراوە، کە دادگەیەکە بۆ مەبەستی سیاسی بەکار دەهێنرێت و لایەنگیری دەکات.
زانیاریی زیاتر: لە مانگی ئایاری 2022 دادگەی فیدراڵی، ئەندامێتیی مەشعان جبووری لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هەڵوەشاندەوە، بە تۆمەتی ساختەکردنی بڕوانامەی "بەکالۆریۆس" لە سووریا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 38 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات






