
نمایشکردنی زێڕ لە بازاڕی هەولێر، وێنە: محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
ماوەی سێ ڕۆژە بەهۆی گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێران، بەهای دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر دیناری عێراقی زیاتر بەرزبووەتەوە و کاریگەرییەکانی ئەو شەڕە نرخی زێڕیشی زیاتر بەرزکردووەتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: لە ڕۆژی هەینییەوە جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران دەستیپكردووە ، ئەمەش کاریگەریی بەرچاوی کردووەتە سەر بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، نرخی ئۆنسەیەک زێر لە بازاڕەکانی جیهاندا گەیشتە سێ هەزار و 425 دۆلار، هاوکات لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستانیش بە سێ هەزار و 432 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە دوو ڕۆژ پێش ئێستاش نرخی ئۆنسەیەک زێر زیاتر لە 50 دۆلار بەرزبووەتەوە.
لێدوانی فەرمی: هەندرێن وەرتی، سەرۆکی سەندیکای زێڕەنگەرانی هەولێر بە ئاڤای گوت: لە دوێنێوە نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 گەیشتووەتە 695 هەزار دینار، ئەمشەویش بۆرسەی جیهانی زێر دەکرێتەوە و پێشبینی دەکرێت گۆڕانکاری زیاتر لە نرخی زێر ڕووبدات.
زانیاریی زیاتر: ئەمڕۆ یەکشەممە نرخی زێر لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەم شێوەیە مامەڵەی پێوەدەکرێت بەگوێرەی دانانی نرخەکەی لەلایەن سەندیکای زێرەنگەرانەوە:-
یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 22: 728 هەزار دینار.
یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21: 695 هەزار دینار.
یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18: 595 هەزار دینار.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 20 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم






