
ساتی دەستبەسەرداگرتنی کەل و پەلی ڕاوی ڕاوچییەکان. وێنە؛ پۆلیسی ژینگەی سلێمانی
ئاڤا نیوز
بەتۆمەتی ڕاوکردنی ماسی، 27 هاووڵاتی دەستگیر دەکرێن، بەرپرسی ڕاگەیاندنی پۆلیسی دارستان و ژینگەش لەوبارەیەوە دەڵێت "بەپێی شێوازی ڕاوکردنەکە پێبژاردن بە ڕاوچییەکان دەکرێت".
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی یەکشەممە، تیمەکانی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سەیدسادق دوو هاووڵاتیان لەسەر دەریاچەی دەربەندیخان دەستگیرد، کە سەرقاڵی ڕاوکردنی ماسی بوون. توانراوە دەست بەسەر تۆڕێکی ماسیشدا بگیرێت.
لێدوانی فەرمی: عەمید هێمن کەمەرخان، بەرپرسی ڕاگەیاندنی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئەو کەسانەی لەسەر ڕاوە ماسی دەستگیر دەکرێن بۆ ماوەی ڕۆژێک تا دوو ڕۆژ بەند دەکرێن، دواتر بە کەفالەت ئازاد دەکرێن، بەڵام ڕۆژی دادگایکردنیان پێبژاردنیان پێ دەکرێت.
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی کەمەرخان، ئەو کەسانەی بە تۆڕ و قولاب ڕاو دەکەن، ئەگەر لە کاتی قەدەغەی ڕاو بێت، ئەوا 100 تا 150 هەزار دینار پێبژاردنی پێدەکرێت، ئەگەر ڕاوەکە بە تەزووی کارەبا و ماددەکانی تەقەمەنی بکرێت، ئەوا 200 تا 250 هەزار دینار پێبژاردن بە ڕاوچییەکە دەکرێت.
لەلایەکی دیکەوە: لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی تەکییە و شۆڕش لە قەزای چەمچەماڵ، توانیویانە 25 کەس لە کاتی ڕاوە ماسی دا دەستگیر بکەن، هەروەها دەست بەسەر ماسییە ڕاوکراوەکان و ژمارەیەک ئامرازی ڕاوکردندا بگرن.
باکگراوند: لە ڕۆژی 2025-03-10، بڕیاری قەدەغەی ڕاوە ماسی لە هەرێمی کوردستان چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە، بڕیارەکە تا 2025-06-20، بەردەوام دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە وەرزی کەڵە هەرز شوێنی ڕاوچییان تێکدەدرێت






