دووەم كاروانی ئەو حاجییانەی بەڕێگەی ئاسمانی گەشتیان كردبوو گەیشتەوە هەولێر
- هەواڵ
- 16 حوزەیران

دیمەنی حاجییانیشاری هەولێر. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
كاروانی دووەمی ئەو حاجییانە گەیشتەوە هەولێر كە لەڕێگەی گەشتی ئاسمانییەوە سەردانی سعوودییەیان كردبوو، بەڵام بەهۆی پێشهاتەكانی ئەم دواییە، بڕیاردرا بە ڕێگەی وشكانی بگەڕێندرێنەوە.
لێدوانی فەرمی: کاروان ستونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومڕەی کوردستان تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، حاجییانی هەولێر كە ژمارەیان 170 كەسە، كاتژمێر 5ـی بەیانی گەیشتنەوە سەنتەری شار و بەشێكیان لەبەردەم پاركی شانەدەر و بەشێكیشیان لە مزگەوتی فیردەوس دابەزین.
زانیاریی زیاتر: پێشبینی دەكرا كاروانی دووەمی حاجییان شەوی ڕابردوو بگەنە خاكی كوردستان، بەڵام بەهۆی قەرەباڵغی ڕێگەی گەڕانەوەی وشكانی و ڕێكارە ئەمنییەكانی دەروازەی سنووریی نێوان سعوودیە و عێراق، گەشتەكەیان لە وادەی دیاریكراوی خۆیدا درەنگتر كەوت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی 14ـی ئەم مانگە سەرجەم ئەو حاجییانەی كوردستان كە ژمارەیان هەزار و 646 كەسە و لەڕێگەی وشكانییەوە گەشتیان كردبوو، گەڕانەوە هەرێمی كوردستان، لە دوێنێوە دەستكراوە بە گەڕاندنەوەی ئەو حاجییانەی كە لە ڕێگەی ئاسمانییەوە گەشتی سعوودیەیان كردبوو، ژمارەشیان سێ هەزار و 490 حاجییە، تا ئێستا بە دوو كاروان 520 حاجی گەڕاونەتەوە و بەگوێرەی خشتەی ئامادەكراو، گەڕاندنەوەی سەرجەم حاجییانی هەرێمی كوردستان خێراتر دەكرێت.
باكگراوند: بەهۆی پێشهاتە نوێیەكانی ناوچەكە و بەردەوامی هێرشە ئاسمانییەكانی نێوان ئیسرائیل و ئێران، زۆرێك لە وڵاتان ئاسمانی خۆیان بەڕووی گەشتەكان داخستووە، لەپێناو پاراستنی سەلامەتیی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان و بەهانا چوونیانەوە، هەر زوو سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، هاتە سەر هێڵ و لەڕێگەی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی و دەستەی گشتیی حەج و عومرەی عێراق، بڕیاردرا بە دابینكردنی پاس بۆ سەرجەم حاجییان لەپێناو گەڕاندنەوەیان بەڕێگەی وشكانی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمکاری عەرەبی: پێویستە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە چەکی ئەتۆمی دابماڵرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
5 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمکاری عەرەبی: پێویستە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە چەکی ئەتۆمی دابماڵرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاسایشی نیشتمانیی عێراق هۆشداریی تووند دەدات
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانتارێکی عێراق: زیاتر لە 100 ملیار دۆلار بەناوی بەرگرییەوە دزراوە