سەرۆکی ناوەندێکی توێژینەوەی عێراقی بۆ ئاڤا: شەڕ لە ئێران کاریگەری لەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمان دەبێت
- هەواڵ
- 16 حوزەیران

دیمەنی بۆردوومان و وێنەی فەرماندە سەربازییە کوژراوەکانی ئێران. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
سەرۆکی ناوەندێکی توێژینەوەی عێراقی دەڵێت، بەگوێرەی ڕێککەوتنەکان پاراستنی ئاسمانی عێراق لە ئەستۆی ئەمریکا دایە، باوەڕیشی وایە بەردەوامی شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێران کاریگەریی لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمان دەبێت.
چیرۆکی سەرەکی: دوێنێ چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە و ڕایگەیاند، هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر ئێران سەرکۆنە دەکات و بۆ پشتیوانیی خۆڕاگری ئێرانیش داوای خۆپیشاندان دەکات.
لێدوانی فەرمی: د.حەیدەر بەرزنجی، سەرۆکی ناوەندی نارام سین بۆ گفتوگۆ و دیالۆگ لە میانی بەشداریکردنی لە گەشتی هەواڵەکانی کاتژمێر 9:00ـی بەیانی ئاڤا میدیا ئاماژەی بەوەکرد، لەئێستادا لێکتێگەیشتن لەنێوان گرووپە چەکدارەکان و حکومەتدا هەیە و حکومەت سیاسەتی دەرەوەی دەوڵەتی عێراق بەڕێوەدەبات گرووپەکانیش پابەندی دەبن، بەڵام ئەگەر گۆڕانکارییەکان زیاتر ببن لەوانەیە مەترسی لەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمان دروستببێت، کە بڕیارە لە کۆتایی ئەمساڵدا بەڕێوەبچێت.
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی بەرزنجی، بانگەشەی گرووپەکان بۆ دەرکردنی دیپلۆماتکارانی ئەمریکا لە بەغدا داواکارییەکە و حکومەت جێبەجێی ناکات، بەڵام ئەگەر ئەمریکا ڕاستەوخۆ بچێتە پاڵ ئیسرائیل لە شەڕەکەیدا دژی ئێران، بەدووری نازانن بنکە و بەرژەوەندییەکانی لە عێراق و وڵاتانی ناوچەکەدا بکەونە بەر هێرش و پەلاماردان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 43 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






