
فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی عێراقی لە إرۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەسرە
ئاڤا نیوز
دوای ڕێککەوتن لەگەڵ لوبنان، فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانیی عێراقی بە 234 سەرنشینەوە لە بەیرووتەوە گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەسرە. بڕیاریشە هێڵی ئاسمانی عێراقی ڕۆژانە دوو گەشت بۆ فڕۆکەخانەی بەسرە بەشێوەیەکی کاتی ڕێک بخات.
چیرۆکی سەرەکی: دوای ئەوەی ڕۆژی هەینی 13-6-2025، ئیسرائیل بە 200 فڕۆکەی جەنگی چەندین ناوەندی ستراتیژی ئەتۆمی و بنکەی سەربازی لە ئێران بۆردوومان کرد، لەبەرامبەردا ئێران چەندین هێرشی مووشەکی بالیستی ئاراستەی ئیسرائیل کرد و ئەم پێشهاتە ئەمنییە بووە هۆی ئەوەی دەسەڵاتدارانی عێراق بڕیاری داخستنی ئاسمانی وڵات بەشێوەیەکی کاتی بدەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ڕایگەیاند: بە مەبەستی ئاسانکاری بۆ گەڕاندنەوەی ئەو هاووڵاتییە عێراقییانەی کە لە لوبنان گیریان خواردووە، ئەمڕۆ سێشەممە 17-6-2025 فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی عێراقی بە 234 سەرنشینەوە گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەسڕە.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیارە هێڵی ئاسمانی عێراقی ڕۆژانە دوو گەشت بۆ فڕۆکەخانەی بەسرە بەشێوەیەکی کاتی ڕێک بخات تاوەکو ئەو کاتەی فڕۆکەخانەکانی عێراق لە بەغدا و نەجەف دەکرێنەوە.
باکگڕاوند: پێشتر بەنگین ڕێکانی، سەرۆکی دەستەی فڕۆکەوانی عێراق ڕایگەیاند، لە ئەمڕۆ سێشەممەوە هێڵی ئاسمانی عێراقی گەشتەکانی لە فڕۆکەخانەکانی دەلهی، بۆمبای، دوبەی، قاهیرە، ئەنقەرە، ئیستەنبووڵ، ترابزۆن، ئەنتاڵیا، بەیروت، بەحرەین بۆ فڕۆکەخانەی بەسرە دەستپێدەکاتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: ڕەزاق محێبس، وەزیری گواستنەوەی عێراق ئاشکرای کرد، قوبرس ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر بەکارهێنانی ئاسمانی وڵاتەکەی لەلایەن فڕۆکەی مەدەنی عێراقییەوە بۆ گواستنەوەی هاووڵاتییانی عێراق لە لوبنان و تورکیا و جۆرجیاوە بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەسرە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 43 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات





