
ناوەندێکی پیتاندنی یۆرانیۆم لە تاران
ئاڤا نیوز
لەدرێژەی هێرشە بەردەوامەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، سوپای ئیسرائیل ئاشکرای دەکات، شەوی ڕابردوو هێرشیان کردووەتە سەر شوێنی بەرهەمهێنانی سەنتەرفیوژ و چەند شوێنێکی بەرهەمهێنانی چەکی ئێران.
وێنە گەورەکە: ماوەی شەش ڕۆژە ئیسرائیل و ئێران لە ڕووبەڕوونەوە و جەنگێکی سەختدان لەگەڵ یەکتری، هەردوولا تاوەکو ئێستا تاوەکو ئێستا بە چەندین جۆر چەکی جیاواز زیانیان بە بەرژوەندییەکانی یەکتری گەیاندووە و بانگەشەی فراوانکردنی بەرەی شەڕیش لە یەکتری دەکەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند: لەماوەی ڕابردوودا هێرشمان کردە سەر سەنتەرفیوژ لە تاران کە ناوەندی بەرهەمهێنانی و پیتاندنی زیاتری یۆرانیۆم بووە، هاوکات بە ڕێنماییە هەواڵگرییەکانمان زیاتر لە 50 فڕۆکەی جەنگی هێزی ئاسمانی نێودەوڵەتیی بەشدارییان کردووە لە بە ئامانجگرتنی چەند ناوچەیەکی سەربازیی و ناوەندەکانی بەرهەمهێنانی چەک لە تاران.
زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی بڵاوکراوەی میدیا ئیسرائیلییەکان ئاشکرای دەکات، ''لە سەرەتای دەستپێکردنی هێرشەکانەوە تاوەکو ئێستا، ئێران زیاتر لە 440 مووشەک و 350 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هەڵداوە بەرەو ئیسرائیل''.
باکگراوند: بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی 13-6-2025 ، ئیسرائیل هێرشێکی بەرفراوانی بۆ سەر ئێران دەستپێکرد و شوێنە سەربازیی و ئەتۆمییەکانی کردە ئامانج و هاوکات لە ئەنجامی ئەم هێرشانەدا چەندین فەرماندەی سەربازیی و زانایانی ئەتۆمی ئەو وڵاتەی بەئامانج گرت
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 55 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






