هەموو شتێک لەبارەی مووشەکی هایپەرسۆنیکی ئێران کە ئاراستەی ئیسرائیلی کرد
- هەواڵ
- 18 حوزەیران

مووشەکێکی هایپەرسۆنیکی فەتاح لەکاتی پەردەلەسەرلادانی لە تاران، وێنە: ئەرشیڤی AP
ئاڤا نیوز
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی هایپەرسۆنیکی لەدژی ئیسرائیل بەکارهێنا و دەڵێ بەهۆیەوە زیانی لەو وڵاتە داوە.
وێنە گەورەکە: هەریەک لە ئیسرائیل و ئێران بەرەبەیانیی ئەمڕۆ لە شەشەم رۆژی جەنگی نێوانیاندا، دەیانجار یەکتریان مووشەکباران کرد. سوپای ئیسرائیل دەڵێ بە 50 فڕۆکەی جەنگی هێرشی کردووەتە سەر تاران و دەنگی تەقینەوە لە پایتەختی ئەو وڵاتە بیستراوە. ئێرانیش بۆ یەکەمجار یەکێک لە بەهێزترین چەکەکانی لەدژی ئیسرائیل بەکارهێنا.
زانیاری لەبارەی مووشەکی هایپەرسۆنیکی فەتاح: لە کاتژمێر یەک و دووی بەرەبەیانیی ئەمڕۆ، ئێران کۆمەڵێک مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد و لە تەلئەڤیڤ دەنگی تەقینەوە بیسترا. سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند بۆ یەکەمجار نەوەی یەکەمی مووشەی "فەتاح" ـی بالیستیکیی هایپەرسۆنیکی لە ئۆپەراسیۆنی "پەیمانی راستی 3" بەکارهێناوە.
بەپێی سوپای پاسداران، ئەو مووشەکە بەربەستی بەرگریی مووشەکیی ئیسرائیلی بڕیوە. هەروەها دەڵێ "ئەم مووشەکانە پەیامیان دا بە هاوپەیمانە وڕێنەکەرەکەی تەلئەڤیڤیش کە جەنگی دەوێت." مەبەستی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە کە ئاماژەی بەوە داوە ئەگەری هەیە ببێتە بەشێکی جەنگەکە.
هەروەها دەڵێ، هێرشەکانی شەوی رابردوو دەریانخست، تاران بەتەواوی ئاسمانی ئیسرائیلی بەدەستەوەیە.
مووشەکی هایپەرسۆنیکی فەتاح، بە گرنگترین و پێشکەوتووترین چەکی سوپای پاسداران دادەنرێت بەهۆی زۆریی خێراییەکەی کە دەگاتە 13 بۆ 15 ماخا.
ماخا یەکەی پێوانەکردنی خێراییە بەراورد بە دەنگ، کە بۆ پێوانەکردنی خێرایی فڕۆکە و مووشەک بەکاردێت. هەر ماخایەک یەکسانە بە بڕینی 1235 کیلۆمەتر لە یەک کاتژمێردا، واتا خێرایی هەر مووشەکێکی هایپەرسۆنیکی فەتاح، دەگاتە 16 بۆ 18 هەزار کیلۆمەتر لە یەک کاتژمێردا.
زانیاریی فەرمی: ئەمە یەکەم مووشەکی هایپەرسۆنیکی ئێرانە کە لە ساڵی 2023ـدا پەردەی لەسەر لادرا. ئێران دەڵێ ئەو مووشەکە بۆ ئەوە دیزاین کراوە سیستەمی بەرگریی زۆر پێشکەوتووی وەکو گومەزی پۆڵایینی ئیسرائیل ببڕێت.
ئەمانەش بزانە: مووشەکەکە درێژییەکەی 12 مەترە، دەتوانێت تاوەکو 200 کیلۆگرام مادەی تەقەمەنی هەڵبگرێت و تاوەکو دووری 1400 کیلۆمەتر ئامانج بپێکێت. لەکاتێکدا ئێران (رۆژهەڵاتی کوردستان) و تەلئەڤیڤ دووریی نێوانیان 1100 کیلۆمەترە، هەروەها لە ناوەڕاستی ئێرانەوە (تاران) بۆ تەلئەڤیڤ 1500 کیلۆمەترە.
ئیسرائیلیش دەڵێ هێرشە ئاسمانییەکانیان لە بەرەبەیانیی ئەمڕۆدا شوێنێکی دروستکردنی مووشەکی زەوی بە زەوی و چەکی دیکەی کردووەتە ئامانج، هەروەها سوپا توانیویەتی رێگە لە هێرشێکی ئاسمانیی ئێران لە باکووری ئیسرائیل و دووان لە ناوچەی دەریای مردوو بگرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 57 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات





