
محەممەد باوەکر، شاخەوانی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
محەممەد باوەکری شاخەوان ژمارەی پێوانەیی تۆمار کرد لە سەرکەوتن بەسەر سێ لووتکەی شاخی کلیمنجارۆ بە کەمترین کات. پێشتر هیچ شاخەوانێک نەیتوانیوە ئەو کارە بکات.
چیرۆکی سەرەکی: محەممەد باوەکر، شاخەوانی هەرێمی کوردستانە و تەمەنی 67 ساڵە ، ڕۆژی 16ی ئەم مانگە بەسەر لووتکەی ئۆهۆرۆ لە شاخی کلیمانجارۆ سەرکەوت و ئاڵای کوردستانی لەسەر لووتکەی شاخەکەدا بەرز کردەوە، ئەم شاخەوانە لە یەک گەشتدا توانی بە 10 کاتژمێر بەسەر سێ بەرزترین لووتکەی ئەم شاخەدا سەربکەوێت.
لێدوانی فەرمی: ئازاد گەردی، سەرۆکی گرووپی شاخەوانیی هەڵۆ بە ئاڤای گوت: پێشتر هیچ شاخەوانێک نەیتوانیوە بە 10 کاتژمێر بەسەر ئەم سێ لووتکەی شاخەدا سەربکەوێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کلیمانجارۆ بەرزترین شاخە لە کیشوەری ئەفریقیا و دەکەوێتە باکووری ڕۆژهەڵاتی وڵاتی تەنزانیا، بەرزییەکەی پێنج هەزار و 895 مەترە.
ژمارەکان وادەڵێن: سێ بەرزترین لووتکەی شاخەکە ئەمانەن:
ئۆهۆرۆ: بەرزییەکەی پێنج هەزار و 895 مەترە.
ستیلا: بەرزییەکەی پێنج هەزار و 756 مەترە.
کلیمانس: بەرزیەکەی پێنج هەزار و 681 مەترە.
محەممەد باوەکر، شاعیر و نووسەری هەرێمی کوردستانە و ژمارەیەک کتێبی چاپ و بڵاوکردووەتەوە، لە ساڵی 2018 ەوە لەڕێگەی گرووپی شاخەوانی هەڵۆ دەستی بە شاخەوانی کردووە، گەشتی ژمارەیەک وڵاتی کردووە، تا ئێستا دوو کتێبیشی دەربارەی شاخەوانی چاپ کردووە.




زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 34 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






