ڕاگەیێنراوی ئەنجوومەنی وەزیران لەبارەی مووچە و جەنگی ئیسرائیل و ئێرانەوە
- هەواڵ
- 18 حوزەیران

کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان سێ پرسی گرنگ و جیاوازی تاوتوێکرد و دەستپێکی کۆبوونەوەکەشی هێنانە بەرباسی ڕاگرتنی مووچەی مووچەخۆران بوو لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ چوارشەممە 18-6-2025، کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران بەڕێوەچوو.
زانیاریی زیاتر: لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران، بابەتی بڕینی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە و درێژکردنەوەی ماوەی لێخۆشبوونی سزای سەرپێچی هاتووچۆ و دامەزراندنی دەرچووانی بەشی پزیشکی گشتیی لەسەر داهاتی ناوخۆ باسکران.
لێدوانی فەرمی: لە دەستپێکی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕایگەیاند: بە هەموو شێوەیەک،لە هەوڵ و کارکردنمان بەردەوامین بۆ چارەسەکردنی ئەم کێشەیە و بۆ ئەم مەبەستەش لەم یەک دوو ڕۆژەی دوایی، نامەیەکمان بۆ دادگەی فیدراڵی ناردووە، سەبارەت بە نایاسایی و نادەستووریبوونی بڕیاری بڕینی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن وەزارەتی دارایی فیدراڵەوە.
٠ سەرۆکوەزیران باسی لەوەشكردووە، هیوادارین دادگەی فیدراڵی لە وەڵامی نامەکەدا بڕیارێکی ئەرێنی و لە قازانجی خەڵکی کوردستان بدات، بە تایبەتیش کە حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو پابەندییە دەستوورییەکانی خۆی جێبەجێکردووە و خوازیارە لە بەرامبەریشدا، ڕێز لە مافە دەستوورییەکانی بگیرێت و شایستە داراییەکانی بنێردرێت.
لەلایەکی دیکەوە: تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە باسکردن بوو لە دوایین پێشهات و پەرەسەندنەکانی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە و کاریگەرییەکانی لەسەر هەرێمی کوردستان.
٠ لەمبارەیەوە ئەنجوومەنی وەزیران، جەختی لە هەڵوێستی نەگۆڕی هەرێمی کوردستان کردەوە، کە هەمیشە دژی شەڕ و گرژی و وێرانکاری بووە، وەکو هەمیشە فاکتەرێکی گرنگیی ئاشتی و ئارامیی و سەقامگیریی دەبێت و نابێتە مایەی هەڕەشە بۆ هیچ وڵاتێکی دراوسێ و هیچ لایەنێک.
٠ ئەنجوومەنی وەزیران دووپاتیشی کردەوە کە هەرێمی کوردستان، پشتیوانیی هەموو هەوڵێک دەکات بۆ چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکان لە ڕێگەی گفتوگۆ و دانوستان و پاراستنی ئاشتی لە عێراق و هەرێمی کوردستان و ناوچەکە.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: لە بڕگەیەکی دیکەی کۆبوونەوەدا، ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ، پێشنیارێکی وەزارەتی ناوخۆی تایبەت بە لێخۆشبوون لە سزای سەرپێچیی هاتووچۆ بە ڕێژەی 20%ی بۆ ماوەی شەش مانگی دیکە لە 7/1 تا 2025/12/31 خستەڕوو. بە کۆی دەنگی ئەنجوومەنی وەزیران پێشنیارە پەسەندکرا.
٠ لە بڕگەی کۆتایی کۆبوونەوە، سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی و ئامانج ڕەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران، بابەتی دامەزراندنی دەرچووانی کۆلێژی پزیشکیی گشتییان خستەڕوو.
- لە دوای گفتوگۆ، ئەنجوومەنی وەزیران پێشنیارەکەی پەسەند کرد و بڕیاری دامەزراندنیان لەسەر میلاکی وەزارەتی تەندروستیی درا و ئەنجوومەنی وەزیران، وەزارەتەکانی دارایی و ئابووری و تەندروستی و ئەنجوومەنی گشتیی ڕاژەی ڕاسپارد کە ڕێکاری پێویست بۆ دامەزراندنیان بگرنەبەر.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 59 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






