
دیمەنی هەرێمی کوردستان و نووسراوێکی وەزارەتی ڕۆشنبیری
ئاڤا نیوز
وەزارەتی ڕۆشنبیری پەیام بە دەزگا میدیاییەکان دەدات، ڕەچاوی دۆخی دەروونی و ئاسایشی کۆمەڵایەتیی بکەن، هەر دەزگایەکیش سەرپێچی بکات، ڕووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی دەبێتەوە.
وێنە گەورەکە: شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دۆخێکی نائاسایی لە وڵاتانی ناوچەکە دروستکردووە و کاریگەری دۆخی ژیانی هاووڵاتیان، هیچ ئاسۆیەکی ڕوونیش نییە ئەو جەنگە کەی کۆتایی دێت و سەرەنجامی چییە، سەرەڕای ئەوەش لێرە و لەوێ هەواڵی ناڕاست و بێ سەرچاوە لە بەشێک لە میدیاکان بڵاودەکرێتەوە کە ئەوەندەی تر دۆخی دەروونی خەڵکی دووچاری شڵەژان دەکات.
پەیامی فەرمی: وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی نووسراو کە وێنەیەکی دەست ئاڤا میدیا کەوتووە، ئاڕاستەی دەزگا و کەناڵە میدیاییەکان و هاووڵاتییان دەکات، بەوەی کە لەم دۆزخە ئاڵۆزەی ناوچەکەدا، ڕەچاوی لایەنی دەروونی و دۆخی ئاسایشی کۆمەڵایەتی بکەن و زانیاری و هەواڵی نادروست و بێ سەرچاوە لەبارەی هەڵکشانی گرژییەکانی ناوچەکە بڵاونەکەنەوە، هاوکات هەموو جۆرە هەواڵێک لەبارەی ئاسایشی کوردستان و زانیاری لەبارەی ڕووداوەکان، تەنیا لە سەرچاوەی فەرمی وەربگرن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: وەزارەتی ڕۆشنبیری لە پەیامەکەیدا هۆشداری دەدات لەوەی هەر دەزگایەکی ڕاگەیاندن سەرپێچی ڕێنماییەکان بکات، ڕووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی دەبێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمکاری عەرەبی: پێویستە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە چەکی ئەتۆمی دابماڵرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
5 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمکاری عەرەبی: پێویستە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە چەکی ئەتۆمی دابماڵرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاسایشی نیشتمانیی عێراق هۆشداریی تووند دەدات
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانتارێکی عێراق: زیاتر لە 100 ملیار دۆلار بەناوی بەرگرییەوە دزراوە