
هەردوو ئاڵای ئێران و ئەمریکا
ئاڤا نیوز
سەرەڕای بەردەوامبوونی هێرشەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل، ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی ئاشکرای دەکات، ئەگەری ڕازیبوونی ئێران بە پێشنیازی ئەمریکا بۆ دانوستان لە ئارادایە.
بڵاوکراوەی فەرمی: ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی بە پشتبەستن بە بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاشکرای دەکات،''پێدەچێت ئێران بەم زووانە پێشنیازی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ دانوستان قەبووڵ بکات''
زانیاریی بەدەستهاتوو: ڕۆژنامەکە لەزاری بەرپرسێکی ئێرانی نەیویستووە ناوی ئاشکرا بێت ڕایگەیاندووە عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران بە کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەمریکا بۆ تاوتوێکردنی ئاگربەست لەگەڵ ئیسرائیل و بەرنامەی ئەتۆمی ئێران ڕازی دەبێت.
لەلایەکی دیکەوە: تاران و واشنتن پێنج گەڕی دانوستانیان ئەنجامداوە، بەڵام بێ ئەنجام بوون لەسەر ئەم پرسە دوێنی چوارشەممە ترەمپ ڕایگەیاند، ماوەی ئێران بۆ ڕێککەوتن تەواو بووە و ئێستاش کەس نازانی چی دەکەم بەتایبەت لە ئەگەری هێرشکردنە سەر ئێران ڕەنگە بیکەم، ڕەنگە نەیکەم.
قووڵتر: سەرەڕای ئەوەی ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە کە شاندێکی ئێرانی بەرەو عومان بەڕێککەوتن بۆ ئەنجامدانی دانوستان، بەڵام ئەم هەواڵە ڕاستەوخۆ لەلایەن وەزیری دەرەوەی ئێران ڕەتکرایەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 46 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






