
دیمەنی کەوتنەخوارەوەی درۆنێک لە سنووری قەزای تەقتەق
ئاڤا نیوز
تەنها لەماوەی چەند کاتژمێر ڕابردوودا چەند درۆنێک لە سنووری هەرێمی کوردستان کەوتوونە خوارەوە و ناسنامەیان دیاری نەکراوە.
وێنە گەورەکە: بەهۆی جەنگ و ئاڵۆزی نێوان ئێران و ئیسرائیل و بەهۆی هەڵکەوتەی سنووری کوردستان، لە ئەنجامی بۆردوومانی بەردەوامی هەردوولا، لەچەند ناوچەیەکی کوردستان درۆن کەوتوونەتە خوارەوە و تا ئێستا ڕووداوی نەخوازراوی لێنەکەوتووەتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە نزیک کاتژمێر 7 درۆنێک لە سنووری گوندی تازەی دێی سەربە ناحیەی سێگرتکانی سەربە قەزای کۆیە کەوتووەتەخوارەوە، بەهۆیەوە هاونیشتمانیانی ئەو ناوچەیە گوێ بیستی دەنگەکەی بوون.
لێدوانی فەرمی: تاریق حەیدەری، قائیمقامی قەزای کۆیە بە ئاڤای ڕاگەیاند: درۆکە لە نزیک گوندی تازەدێ کەوتووە خوارەوە و بەهۆیەوە ئاگرێك کەوتووەتەوە، تیمەکانی بەرگریی شارستانی گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و ئاگرەکە کۆنترۆڵکراوە.
٠ تاوەکو ئێستا ناسنامەی درۆنەکە دیار نییە و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە.
لەلایەکی دیکەوە: هاونیشتمانییەکی گوندی تازەدێ بە ئاڤای ڕاگەیاند: دوای ئەوەی دەنگی تەقینەوەیەک لە نزیک گوندەکەمان بیسترا، دەرکەوت درۆنێکی قەبارە بچووک کەوتووەتە خوارەوە و ئاگر لە پووش و پاوانی گوندەکەمان کەوتووەتەوە.
نوێدەکرێتەوە..
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 4 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 38 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
38 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 38 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






