
ئەپڵیکەیشنی iMessage
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی سایبەری لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق، هۆشداری دەداتە هاووڵاتیان لەبارەی بڵاوبوونەوەی ژمارەیەک نامەی فێڵاوی لە ڕێگەی ئەپلیکەیشنی iMessageـی تایبەت بە مۆبایلەکانی ئایفۆن و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی دیکەوە، کە ئامانجیان دزینی زانیاریی کەسی و بانکییە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی بەڕێوەبەرایەتییەکە، ئەم نامانە زانیاریی ساختە و بەڵێنی دارایی وەهمی لەخۆدەگرن بۆ ئەوەی بەکارهێنەران هان بدەن کرتە لەسەر لینکی گوماناوی بکەن. کردنەوەی ئەو لینکانە دەبێتە هۆی دزینی زانیارییەکان لە ڕێگەی لاپەڕەی "فیشینگ" (ڕاوکردنی ئەلیکترۆنی) یان داگرتنی بەرنامەی زیانبەخش بۆ سەر مۆبایلەکان.
بۆ پاراستنی هاووڵاتیان، بەڕێوەبەرایەتییەکە ئەم ڕاسپاردانەی خوارەوەی بڵاوکردووەتەوە:
ڕاسپاردەکان:
1. کارلێک مەکەن لەگەڵ ئەو بڵاوکراوانەی بەڵێنی سەرنجڕاکێش و بێبەڵگەیان تێدایە.
2. خۆتان بەدوور بگرن لە کردنەوەی هەر لینکێکی سەرچاوە نادیار یان گوماناوی.
3. پێش کرتەکردن لەسەر هەر لینکێک، دڵنیابنەوە لە ڕاستییەکەی لە ڕێگەی ماڵپەڕی وەک VirusTotal.
4. زانیارییە کەسی و بانکییەکانتان لەگەڵ هیچ لایەنێکی ناباوەڕپێکراو یان نەناسراودا هاوبەش مەکەن.
5. بەرنامەی دژە ڤایرۆس و بەرنامەی زیانبەخش (Anti-Malware) دابمەزرێنن و بەشێوەیەکی بەردەوام نوێی بکەنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 40 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






