گرافیکی ئاڤا
ئاڤا نیوز
ئاژانسی بلوومبێرگ دەڵێت، 48 کاتژمێر پێش هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، وەزیری دەرەوەی سعوودیە لە هۆتێلێک لە ئۆسلۆی پایتەختی نەوریج چاوی بە هاوتا ئێرانییەکەی کەوتووە و داوای لێکردووە تاران بە خێرایی ڕێککەوتنێکی ئەتۆمی لەگەڵ ئەمریکا واژۆ بکات، چونکە ئاگادارن کە ئیسرائیل دەیەوێت هێرشیان بکاتە سەر.
بڵاوکراوەی فەرمی: ئاژانسی بلوومبێرگ لە ڕاپۆرتێکیدا بڵاوی کردووەتەوە کە 48 کاتژمێر پێش هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە هۆتێلێک لە ئۆسلۆی پایتەختی نەوریج چاوی بە فەیسەڵ بن فەرحان، وەزیری دەرەوەی سعوودیە کەوتووە.
لەو کۆبوونەوەیەدا، سعوودییەکان داوایان لە ئێران کردووە بە خێرایی ڕێککەوتنێکی ئەتۆمی لەگەڵ ئەمریکا واژۆ بکەن، چونکە ئاگادارن کە ئیسرائیل دەیەوێت هێرشیان بکاتە سەر.
لەلایەکی دیکەوە: دوو مانگ پێشتریش خالید بن سەلمان، وەزیری بەرگریی سعوودیە، سەردانی تارانی کردووە و ئەویش لەوێ هەمان شتی بە ئێرانییەکان گوتووە کە ئیسرائیل بە نیازی هێرشکردنە سەر ئێرانە و داوایشی کردووە ئێران بە خێرایی لەگەڵ ئەمریکا ڕێک بکەوێت.
ئێرانییەکان لەگەڵ ئەمریکا ڕێک نەکەوتن و لە دانوستان بەردەوام بوون، بەڵام ئیسرائیل هێرشی کردە سەر ئێران و ئەمەش بووە هۆی ئەوەی دانوستانەکان بوەستن.
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: سعوودیە و وڵاتانی کەنداو ترسی ئەوەیان هەیە شەڕی ئێران و ئیسرائیل کاریگەریی نەرێنی لەسەر ئابووریی ئەوان هەبێت، بۆیە هەوڵ دەدەن دۆخەکە هێور بکەنەوە، هاوکات لەگەڵ ئەمەشدا خۆیان بۆ سیناریۆی دیکە ئامادە دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 40 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات





