
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران
ئاڤا نیوز
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کەناڵێکی ئەمریکی لەبارەی پێشهاتەکانی وڵاتەکەیدا ئاشكرای دەکات،'' ئێمەیان سەرقاڵی دیپلۆماسییەت کرد و لەکاتێکیشدا خەریکی پلانی هێرشکردنە سەر ئێران بوون، بەمە خیانەتی دیپلۆماسییان لە وڵاتەکەمان کرد''.
چیڕۆکی سەرەکی: تەنیا دوو ڕۆژ پێش بەڕێوەچوونی گەڕی شەشەمی دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا، ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی دژ بە ئێران دەستپێکرد و لەماوەیەکی کەمدا چەندین فەرماندەی باڵای سوپای پاسداران و زانای ئەتۆمی وڵاتەکەی بە ئامانج گرت و بەمەش پرسی دانوستانەکان بە هەڵپسێردراوی مانەوە و ئێرانیش بۆ ئەمریکا دووپات دەکاتەوە کە مەرجی گەڕانەوەیان بۆ دانوستان وەستاندنی تەواوی هێرشەکانی ئیسرائیلە بۆ سەر وڵاتەکەی.
بڵاوکراوەی فەرمی: عێراقچی بۆ کەناڵی ئێن بی سی نیوزی ئەمریکی ئاشكرای دەکات،'' چارەسەرکردنی ئەم پرسە بۆ ئیدارەی ترەمپ دەگەڕێتەوە، بەڵام دەشڵێت واشنتن گرنگیی بە پرسە دیپلۆماسییەکە نادات، دانوستانەکانیشی تەنیا بەو مەبەستە بوو، ڕێگە بۆ هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران خۆش بکات، ڕەنگە ئەمە پلانێک بووبێت لە خەیاڵییان و پێویستییان بە کاتێک بووە کە لەڕێگەی دانوستانەکانەوە سوودی لێ وەرگرن لە پلانی هێرشکردنە سەر ئێران، لەبەر ئەوە نازانین چۆن لەمەودوا باوەڕییان پێ بکەین، چونکە ئەوەی ڕوویدا خیانەتێکی دیپلۆماسیی بوو''.
کاریگەری و لێکەوتەکان: لە ئەگەری بەشدارییکردنی ئەمریکا لە شەڕی دژ بە ئێران کە تاوەکو ئێستا ئەمریکا بڕیاری کۆتایی خۆی نەداوە، عێراقچی دەڵێت، بژاردەی زۆر لەسەر مێزە ئەگەر واشنتن دەستێوەردان لە شەڕ بکات.
زانیاریی زیاتر: عێراقچی لە جنێڤ نیازی وڵاتەکەی خستەڕوو کە ئامادەیە بۆ گفتوگۆ و دانوستان، بەڵام پێویستە ئیسرائیل کۆتایی بە هێرشەکانی بێنێت چونکە ناتوانین لە دانوستان بەردەوام بین، لە کاتێکدا هێرشەکان بۆ سەر ئێران بەردەوامن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 46 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






