
بۆ ماوەیەکی کاتی ئینتەرنێت لە هەموو هەرێمی کوردستان دەوەستێت
ئاڤا نیوز
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕایگەیاندووە، لە بەیانی ڕۆژی یەکشەممەوە بە هەمان میکانیزمی پێشوو بۆ ماوەیەکی کاتی ئینتەرنێت لە هەموو هەرێمی کوردستان دەوەستێت، جگە لە پێنج شوێن کە دیاری کراون.
وێنە گەورەکە: هەفتەی پێشوو بەهۆی شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل، وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی هەفتەیەک تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ـی دواخست. ساڵانە لە کاتی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکان بۆ ماوەی کاتژمێرێک یان زیاتر هێڵی ئینتەرنێت ڕادەگیرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دیلان ڕەشاد، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، لەسەر داوای وەزارەتی پەروەردە بۆ ڕێگری لە گزیکردن، لە ڕۆژانی تاقیکردنەوە کاتژمێر 6:30 بەیانی تا 7:45 واتا بۆ ماوەی یەک کاتژمێر و 15 خولەک هێڵی ئینتەرنێت و هەموو جۆرە نامەیەکی (MMS) لە هەموو هەرێمی کوردستان دەبڕدرێت.
دیلان ڕەشاد ئەوەش دەڵێت: پێنج شوێن دیاریکراون کە هێڵی ئینتەرنێتیان نابڕێت ئەمانەن:
- سەنتەری زانیاریی هەژماری من، لە گەڕەکی (32)ـی پارک.
- سەرجەم ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە (ATM).
- سەرجەم بانکەکان.
- فرۆکەخانەکانی نێودەوڵەتیی هەولێر و سلێمانی.
- داتا سەنتەری (پرۆژەی ڕووناکی) و (پێوەری زیرەک).
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 58 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 8 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- جیهان
- 58 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین






