کۆمکاری عەرەبی: پێویستە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە چەکی ئەتۆمی دابماڵرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 21 حوزەیران

ئەحمەد ئەبوغێت، ئەمینداری گشتیی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی
ئاڤا نیوز
ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی ڕایگەیاند، پێویستە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە چەکی ئەتۆمی دابماڵرێت و بە پشتیوانی سیاسەت و ئیرادەیەکی یەکگرتووی جیهانییش، قەیرانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێرانیش هاوشێوەی ساڵانی پێشوو، بەڕێگای گفتوگۆ چارەسەر بکرێت.
وێنە گەورەکە: بۆ تاوتوێکردنی جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران ئەمڕۆ لە ئیستەنبووڵ، وەزیرانی دەرەوەی هەر 57 وڵاتەکەی ئەندام لە ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی کۆبوونەوە، لەکۆبوونەوەکەشدا داوای چڕکردنەوەی هەوڵەکان کرا بۆ ڕاگرتنی جەنگی نێوان ئەو دوو وڵاتە و کۆتاییهێنان بە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد ئەبوغێت، ئەمینداری گشتیی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی لە کۆبوونەوەکەدا قسەی کرد و ئاماژەی بەوەشکرد، سەرکۆنەی هێرشەکەی ئیسرائیل بۆسەر ئێران دەکات و جەختیش دەکاتەوە لەوەی هێرشکردنەسەر دامەزراوە ئەتۆمییەکان زیان بە خەڵکی مەدەنی ئێران و دوروبەری دەگەیێنێت، ئەوەش کارێکە بە هەموو شێوەیەک ڕەتیدەکەنەوە.
وتیشی، متمانە هەیە تائێستاش دەرفەت بۆ دانووستان ماوە ئەگەر ئیرادەیەکی جیهانی یەکگرتوو هەبێت وەک ساڵانی پێشتر ڕێککەوتن لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێرانی لێکەوتەوە، لەم بوارەشدا بە گرنگی دەزانێت ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە چەکی ئەتۆمی دابماڵرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 47 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






