
د. لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق و دادگای فیدراڵی عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆککۆماری عێراق داوایەکی سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی بۆ کۆبوونەوەی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت بۆ چارەسەری ناکۆکییەکانی نێوان دادگاکە و دادگای تێهەڵچوونەوە ڕەتدەکاتەوە و دەڵێت، ئەو کێشەیە ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی چارەسەری بکات.
وێنە گەورەکە: 17ی ئەم مانگە جاسم محەممەد عەبود، سەرۆکی دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق لە نوسراوێکدا و بە ئامانجی چارەسەری ناکۆکییەکانی نێوان دادگاکە و دادگای تێهەڵچوونەوە کە ماوەیەکە لەسەر پرسەکان بڕیاری دژ بەیەک دەردەکەن، داوای کۆبوونەوەی سەرۆکایەتییەکان و لایەنە پێکهێنەرەکانی حکومەتی لە چوارچێوەی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەتدا کردبوو، پێشتریش سەرۆکی پەرلەمانی عێراق داواکارییەکەی سەرۆکی دادگای فیدڕاڵی ڕەتکردبووەوە.
نوسراوی فەرمی: د. لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق 19ی ئەم مانگە وەڵامی نوسراوەکەی سەرۆکی دادگای فیدڕاڵی داوەتەوە و دەڵێت، داواکارییەکەتان پێچەوانەی بنەمای سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەرییە و دەرگا بۆ دەستوەردان لەبواری دادوەرییدا دەکاتەوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، بۆیە پێشنیاز دەکات بۆ چارەسەری ناکۆکییەکانی نێوان دادگای فیدڕاڵی و دادگای تێهەڵچوونەوە، ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی کۆببێتەوە و ئەوان بڕیار لەسەر ئەو بابەتە بدەن.
بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: ڕۆژی 19ـی حوزەیران، شەش ئەندامی سەرەکی و سێ ئەندامی یەدەگی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە کۆمەڵ دەستلەکارکێشانەوەیان خۆیان پێشکەش کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 14 خولەک لەمەوپێش
ئەمڕۆ حەوت وەزیری حکومەتی عێراق لە پەرلەمان دەبن
- بزنس
- 38 خولەک لەمەوپێش
دەست بە خەرجکردنی مووچەی مانگی 9ی فەرمانبەرانی عێراق کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکوەزیران نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە منداڵانی لە زاخۆ کردەوە
لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران بەشێکی دیکەی کۆڕنیشی زاخۆی کردەوە و هانیشتمانییان دڵخۆشن
16 خولەک لەمەوپێش
یەکەم نەخۆشخانەی منداڵان لە زاخۆ کرایەوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆزەخانەی شێرکۆ بێکەس لە سلێمانی کرایەوە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
15 گەنجی سکۆتلەندی بەشداری لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیری لە هەولێر دەکەن
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 14 خولەک لەمەوپێش
ئەمڕۆ حەوت وەزیری حکومەتی عێراق لە پەرلەمان دەبن
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەریتانیا دان بە سەربەخۆیی فەلەستیندا دەنێت
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: شایەنی خەڵاتی ئاشتییم
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری ناوخۆی عێراق لە کەرکووکە