عەرەبی هاوردە هەوڵی داگیركردنی سەدان دۆنم زەویی كوردانی دووزخورماتوو دەدات
- هەواڵ
- 22 حوزەیران

گردبوونەوەی جووتیارانی کورد، وێنە: ئەرشیف
ئاڤا نیوز
بەمەبەستی ڕێگەگرتن لە داگیركردنی زەوییەكانیان لەلایەن عەرەبی هاوردەوە، جووتیارانی كوردی دانیشتووی گوندی تەپەسەوزی دووزخورماتوو گردبوونەوە و دووپاتیان كردەوە كە ڕێگە بە هیچ كەس و لایەنێك نادەن زەوییەكانیان داگیر بكات.
چیرۆكی سەرەكی: نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە 22-6-2025، هێزێكی ئەمنیی عێراق بە پشتبەستن بە چەند بەڵگەنامە و بڕیارێكی دادگە ویستیان زەویی جووتیارانی كوردی گوندی تەپەسەوز ڕادەستی عەرەبی هاوردە بكەن بەڵام لەلایەن جووتیارانی كوردەوە ڕێگرییان لێ كرا.
زانیاریی پەیامنێر: دیار مەحموود، پەیامنێری ئاڤا میدیا ڕایگەیاند: بە بڕیارێكی دادگە و بە پاڵپشتیی ژمارەیەك بەرپرسی ناوچەكە، عەرەبی هاوردە هەوڵی داگیركردنی 1500 دۆنم زەویی كوردانی گوندی تەپەسەوزی سەر بە قەزای دووزخورماتوو دەدات، نیوەڕۆی ئەمڕۆ جووتیارە كوردەكان چوونە سەر زەوییەكانیان خۆیان و گردبوونەوە و ڕایانگەیاند كە بە هیچ شێوەیەك بەمە ڕازی نابن.
زانیاریی زیاتر: جووتیارەكان بۆ پەیامنێری ئاڤا میدیا قسەیان كرد و دەڵێن هاتووین بەرگری لە زەوییەكانی خۆمان بكەین و ڕێگە بە هیچ كەسێك نادەین زەوییەكانی ئێمە داگیر بكات مەگەر بەسەر لاشەی ئێمەدا بڕۆن، جووتیارانەكان دەڵێن جگە لەو زەوییانە هیچی دیكەیان نییە و عەرەبەكان پۆلیسیان لەگەڵ خۆیان هێناوەتە نزیك زەوییەكان بەڵام ڕێگەیان پێنادەین، جووتیارە كوردەكان جەخت دەكەنەوە كە زەوییەكان هی باب و باپیرانیانە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشووتر لەسەر دەستی ڕژێمی بەعسی عێراق كوردانی ناوچەكە بۆ ناوچەی دوورەدەست ڕاگوێزراون و پاشان عەرەبی هاوردە چوونەتە سەر زەوییەكانیان و داگیریان كردوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 47 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






