
مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران
ئاڤا نیوز
سەرۆککۆماری ئێران لە یەکەم لێدوانی دوای هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر سێ ناوەندی ئەتۆمی ڕایگەیاند: ئەمریکا توانای ئێمەی بینی ئەوکاتە بڕیاریدا کە هاوکاری ئیسرائیل بکات چونکە ئەو وڵاتە لاواز بوو.
چیرۆکی سەرەکی: بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 22-6-2025، ئەمریکا هێرشێکی بەرفراوانی کردە سەر سێ پێگەی سەرەکی ئەتۆمی ئێران کە 'نەتەنز، ئەسفەهان و فۆردۆ'، دواتر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پلاتفۆرمی سۆشیال تروس ڕایگەیاند، بەسەرکەوتوویی هێرشمان کردە سەر سێ پێگەی ئەتۆمییەکانی ئێران.
لێدوانی فەرمی: مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران ڕایگەیاند: ئەمریکا ئەوەی زانی کە ئیسرائیل بەرامبەر ئێران لاواز بووە، هەر بۆیە بڕیاریدا زۆر بەخێرایی بێتە ناو جەنگەکەوە و بەرگریی لەو وڵاتە بکات.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا سەرۆککۆماری ئێران ڕایگەیاند: ئێستا کاتی ئەوەیە بە تەواوی تواناکانی خۆمان نیشانی جیهان بدەین، ئەمریکا لە سەرەتا زۆر هەوڵیدا ڕۆڵی خۆی لەو دەستدرێژیانەی ئیسرائیل بشارێتەوە بەڵام زۆری نەخایاند و ڕووی ڕاستەقینەی خۆیان نیشان دا.
زانیاریی زیاتر: هەر لەگەڵ هێرشەکاندا ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران ڕایگەیاند، سەرکۆنەی هێرشەکانی ئەمریکا دەکەین و ئەم هەنگاوە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 59 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات





