بەهۆی جەنگی ئێران و ئیسرائیل زیاتر لە هەزار گەشتی ئاسمانی لە کوردستان هەڵوەشاونەتەوە
- کوردستان
- 23 حوزەیران

دیمەنی ناوەوەی فڕۆکەخانی نێودەوڵەتیی هەولێر. وێنە؛ محەمەد شوانی
ئاڤا نیوز
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی ھەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت کە بەھۆی شەڕ و ئاڵۆزی ناوچەکە و داخستنی ئاسمانی عێراق لە میانی 10 ڕۆژی ڕابردوودا، تا ئێستا ھەزار و 283 گەشتی ھاتن و چوون لە ھەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر و سلێمانی ڕاگیراون.
وێنە گەورەکە: لە 13ـی حوزەیرانی 2025، ئیسرائیل بە چەند مووشەکێک ھێرشی کردە سەر ئێران و لە ئەنجامدا ژمارەیەکی زۆر لە فەرماندەکانی سوپا و زانایانی ئەتۆمی کردە ئامانج و دواتریش ئێران بە چەند مووشەکێک تەلئەبیبی بۆردوومان کرد و ھێرشەکان بۆسەر یەکتر تا ئێستا درێژەی ھەیە و بەھۆیەوە ئاسمانیی عێراق و چەند وڵاتێکی دیکە داخران و ئاسمانی بەشێکیان تا ئێستاش بە داخراوی ماوەتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاندووە: دوای داخستنی ئاسمانی عێراق بەھۆی جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران لە ماوەی 10 ڕۆژی ڕابردوودا ژمارەی ئەو گەشتە ئاسمانیانەی ھەڵوەشاوەتەوە بریتیی بووە لە ھەزار و 283 گەشت بە جۆرێک ھەزار و 184 گەشت لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر و 99 گەشت لە فڕۆکەخانەی سلێمانی بووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 36 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






