
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیران - مەحموود مەشهەدانی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران و سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوە و دەڵێن، پشتیوانیی ڕێکارەکانی تایبەت بە پاراستنی سەروەری خاکی وڵات دەکەن، جەختیش دەکەنەوە لەوەی پشتیوانیی بەردەوامی ئامادەکارییەکان دەکەن بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا.
وێنە گەورەکە: بڕیارە ڕۆژی 11ی مانگی 11ی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت، ئەمڕۆش کۆمیسیۆن ماوەی پێشکەشکردنی لیستی کاندیدی لایەنە سیاسییەکانی بۆ سێ ڕۆژی دیکە درێژکردەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیران پێشوازیی لە مەحموود مەشهەدانی، سەرۆکی پەرلەمان کردووە، لەکۆبوونەوەکەشدا جەخت لە گرنگی یەکڕیزی ناوخۆ و پشتیوانی هەنگاوەکانی حکومەت کراوە بۆ گرتنەبەری هەر ڕێکارێکی یاسایی بەمەبەستی پشتیوانی سەروەری خاک و پاراستنی ئارامی وڵات.
ئەوەش خراوەتەڕوو، لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە پەلەکردن لە دەرچواندنی ئەو یاسایانە کراوە کە پشتیوانیی گەشەپێدان دەکەن، هاوکات پشتیوانیی خۆیشیان بۆ بەردەوامی ئامادەکارییەکان دووپاتکردەوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان لە وادەی خۆیدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 47 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






