پەرلەمانی عێراق لەسەر بژێوی ژیانی هاووڵاتییان سکاڵا لەسەر حکومەت تۆمار دەکات
- عێراق
- 23 حوزەیران

لۆگۆی حکومەتی عێراق و باڵەخانەی پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
بەهۆی دواکەوتنی خشتەی بودجەی ساڵی 2025 و کاریگەرییەکانی لەسەر ژیانی هاووڵاتییان، پەرلەمانی عێراق سکاڵای یاسایی لەسەر حکومەت تۆمار دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: بڕیار وابوو کۆتایی ساڵی 2024 یاخود سەرەتای ساڵی 2025 حکومەتی عێراق خشتەی بودجەی ساڵی 2025، ڕەوانەی ئەنجوومەنی نوێنەران بکات بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەو کارە نەکراوە و خشتەکان لە ئەنجوومەنی وەزیران ماوەتەوە.
لێدوانی فەرمی: هادی سەلامی، پەرلەمانتاری عێراق رایگەیاند: نەناردنی خشتەی بودجەی ساڵی 2025 لە حکومەتەوە بۆ پەرلەمان تاوەکو ئیستا پێشێلکردنی ماددەی 62ـی دەستوورە، یاسایی بەڕێوەبردنی دارایی ژمارە شەشی ساڵی 2019 و یاسای بودجەی ژمارە 23 ـی ساڵی 2023 ـیە، ئەمەش کاریگەریی نەرێنی لەسەر ژیانی هاووڵاتییان دروستکردووە.
زانیاریی زیاتر: سەلامی باسی لەوەشکردووە، بەهۆی دواکەوتنی خشتەی بودجەی ساڵی 2025 و کاریگەرییەکانی لەسەر ژیانی هاووڵاتییان لەلایەک، لێکدانەوەی هەڵە و کەمتەرخەمی لەلایەکی دیکەوە، پەرلەمان سکاڵای یاسایی لەسەر ئەنجوومەنیی وەزیرانی عێراق و وەزارەتی دارایی تۆمار دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات





