لەترسی بە ئامانجگرتنیان؛ فەرماندەی گرووپە چەکدارەکانی عێراق دیار نەماون
- هەواڵ
- 23 حوزەیران

چەند ئەندامێكی گرووپی نوجەبا لە عێراق نمایشی سەربازی دەكەن- وێنە: میدیای عێراقی
ئاڤا نیوز
بەهۆی مەترسی کردنەئامانجیان لەلایەن ئیسرائیلەوە، فەرماندەی گرووپە چەکدارەکانی عێراق ڕێکاری ئەمنیی توندیان گرتووەتەبەر، لەوانەش شوێنی مانەوەیان گۆڕیوە و هەموو چالاکییەکانیشیان هەڵوەشاندووەتەوە.
وێنە گەورەکە: بەهۆی ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا باسیان لە گریمانەی پشتیوانیی ئێران کردووە ئەگەر ئەمریکا هێرشبکاتەسەر ئەو وڵاتە، فەرماندەی گرووپە چەکدارەکانی عێراق مەترسی ئەوەیان هەیە ئیسرائیل لە تۆڵەی ئەو قسانەیان بیانکاتە ئامانج.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق کە نزیکە لەو گرووپە چەکدارانە بە ماڵپەڕی عەرەبی جەدیدی ڕاگەیاندووە، بەرپرسی گرووپە چەکدارەکان خۆیان شاردوەتەوە و ئێستا کەس نازانی لەکوێن، بەهۆی مەترسی بە ئامانجگرتنیشیان مۆبایل و ئامێرەکانیان لەخۆیان دوورخستووەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو فەرماندانە بەشداریی هیچ کۆڕ و کۆبوونەوەیەک ناکەن، بە پاسەوانەکانیشیان وتووە بچنە ماڵەوە و تەنیا کەسە نزیکەکانی خۆیان بۆ پاراستنیان، لەدەوروپشتیان ماون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 41 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات





