سوودانی دوای هێرشەکەی ئێران: هەمووان لە گرژکردنی زیاتری دۆخەکە دووربکەنەوە
- هەواڵ
- 24 حوزەیران
شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی دەوڵەتی ئیماراتی عەرەبی یەکگرتوو - محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق - شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی - میری دەوڵەتی قەتەر
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق بەتەلەفۆن لەگەڵ میری قەتەر و سەرۆکی ئیمارات قسەی کرد و ڕایگەیاند، پێویستە هەمووان لە گرژکردنی زیاتری دۆخەکە دووربکەنەوە تا ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکە لەوە زیاتر نەکەوێتە مەترسییەوە.
وێنە گەورەکە: لە کاردانەوەی هێرشەکانی 22ی ئەم مانگەی ئەمریکا بۆسەر وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران، ئەمشەو ئێران هێرشێکی مووشەکی بۆسەر بنکەی هێزەکانی ئەمریکا لە قەتەر ئەنجامدا، هاوکات تەواوی بنکەکانی دیکەی ئەمریکاش لە کەنداو و وڵاتانی دیکە ناوچەکە کەوتوونەتە ئامادەباشی.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی ئێکس بڵاویکردەوە، "لەبەر ڕۆشنایی پێشهاتەکانی ناوچەکە، بەجیا پەیوەندییمان لەگەڵ هەر یەک لە میری دەوڵەتی قەتەر، شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی و سەرۆکی دەوڵەتی ئیماراتی عەرەبی یەکگرتوو، شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان ئەنجامدا، هاوسۆزی عێراقـمان لەگەڵ دەوڵەتی قەتەر دووپاتکردەوە".
ئەوەشی خستووەتەڕوو، "جەختمان کردەوە لەسەر سەروەری و ئاسایش و پێویستی دوورکەوتنەوە لە هەنگاوی زیاتر، بۆ ئەوەی نەبێتە هۆی پەرەسندنی هەڵوێستەکان و ناوچەکە بخاتە بەردەم مەترسییەک کە هەڕەشە لە ئاسایش و سەقامگیری و ئاشتی لە سەرانسەری جیهان بکات".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 34 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






