میدیای ئێرانی: سزادراوانی زیندانی ئێڤین گواسترانەوە بۆ زیندانی دیکە لە تاران
- هەواڵ
- 24 حوزەیران
دیمەنی زیندانییەک لە گرتووخانەدا
ئاڤا نیوز
میدیای ئێرانی لە زاری ڕێکخراوی زیندانییانی ئێران بڵاویانکردووەتەوە، دوای بۆردوومانەکەی دوێنێی زیندانەکە، پرۆسەی گواستنەوەی زیندانییان و دابەشکردنیان بەسەر زیندانەکانی دیکەی تاران دەستیپێکردووە و ئەمڕۆ پرۆسەکە کۆتایی هاتووە.
چیرۆکی سەرەکی: لە 11ـهەمین ڕۆژی شەڕی نێوانیان، ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل ڕایگەیاند، هێرشیان کردووەتە سەر زیندانی ئێڤین لە تاران، دواتر دەرکەوت جگە لە بۆردوومانکردنی دەرگای زیندانەکە زیانێکی زۆریش بەر نەخۆشخانەی زیندانەکە گەیشتووە. هەر زوو هێزە ئەمنییەکانی ئێران ڕایانگەیاند، دۆخی زیندانەکە لەژێر کۆنترۆڵە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: میدیاکانی ئێران لە زاری سەرچاوەیەکی ڕێکخراوی زیندانییانی ئێران بڵاویانکردەوە، دوێنێ دوای بۆردوومانەکە، پرۆسەی گواستنەوەی زیندانییەکان دەستیپێکردووە، ئەمەش لەپێناو سەلامەتی گیانیان و ئەمڕۆ سێشەممە پرۆسەکە کۆتایی هات. هاوکات هەر زیندانییەکی گواستراوە تەلەفوۆنی بۆ کەسوکارەکەی کردووە و لەو زیندانەی بۆی چووە ئاگاداری کردووەتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: زیندانی ئێڤین دەکەوێتە ناوچەی ئێڤین لە باکووری ڕۆژئاوای تاران. ساڵی 1972 بنیاتنراوە و لەدوای ساڵی 1979ــشەوە لەگەڵ دروستبوونی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕووبەرەکەی فراوانکراوە. لای ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی وەک زیندانێکی خراپ و توند ناوی دەهێنرێت، بەجۆرێک بووەتە شوێنی زیندانیکردنی سیاسییەکان، ڕۆژنامەوانان، کەسانی ئەکادیمیست، چالاکوانانی مافی مرۆڤ و کەسانی بیانی. زیندانەکە شوێنی 15 هەزار زیندانیی دەبێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 35 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






