ئاڵای ئێران - ئاڵای قەتەر
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دەرەوەی قەتەر، ڕۆژی سێشەممە بانگهێشتی باڵوێزی ئێرانی لە قەتەر کرد، ئەمەش ڕۆژێک دوای ئەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران، بنکەی ئاسمانی عدەیدەی ئەمریکی لە دەوحە بۆردوومان کرد.
چیرۆکی سەرەکی: شەوی ڕابردوو هێرشی تۆڵەی ئێران بۆ سەر ئەمریکا بە ناوی (مژدەی سەرکەوتن) بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە کەنداو دەستیپێکرد و ژمارەیەک مووشەکی بالیستی ئاراستەی بنکەی سەربازیی ئەمریکای کرد لە قەتەر کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی قەتەر لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ عەلی ساڵح عەبادی، باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێرانی لە دەوڵەتی قەتەر بانگهێشت کردووە و بە تووندی هەڵوێستی دەوڵەتی قەتەری بۆ هێرشی سەر بنکەی ئاسمانی ئەلعدەیدە لە وڵاتەکەی لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە پێ ڕاگەیاندووە".
- قەتەر جارێکی دیکە ئەوەی بە باڵیۆزی ئێرانی گووتوە، ئەو هێرشەی شەوی ڕابردوو، بە پێشێلکارییەکی ئاشکرای سەروەری و ئاسمانی وڵاتەکەی دەزانێت.
لەلایەکی دیکەوە: محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی، سەرۆکوەزیرانی قەتەر ڕایگەیاند، لە ڕۆژی یەکەمەوە هێرشەکانی ئیسرائیلمان بۆ سەر ئێران ئیدانەکرد.
- هێرشی ئێران بۆ سەر بنکەی سەربازیی عدەیدە قبوڵ ناکرێت
- ئەو هێرشەی ئێران کردییە سەر قەتەر پێشێلکارییە بۆ سەر وڵاتەکەی و سەرۆککۆماری ئێرانیش لە هێرشەکە بۆ سەر قەتەر پەشێمانی خۆی دەربڕیوە.
- هیوادارین ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل وئێران بەردەوام بێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بنکەی سەربازیی عودەیدە ساڵی 1996 بە تێچووی یەک ملیار دۆلار لە سەر خەرجی وڵاتی قەتەر دامەزرێنراوە. لە ساڵی 2023 تا ساڵی 2025 بە بڕی هەشت ملیار دۆلار فراوان کراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بیروڕا
- 43 خولەک لەمەوپێش
(ئاڤا) لە ناو دڵی سلێمانیدا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە 290 سکاڵا دژی عەجاج تۆمار کرا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تیروپشک بۆ لیست و هاوپەیمانیەتییەکان کرا؛ پارتی ژمارە 275ـی بەرکەوت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مەحەتەی هەولێر دەكرێتە مۆزەخانە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوەیەک: خواردنی پەتاتەی سوورکراوە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە زیاد دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
نیویۆرک "جەنگی گشتگیر"ی دژی جرجەکان ڕاگەیاند
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنجەمین ساڵیادی كۆچی دوایی سابیر كوردستانی بەرز ڕادەگیرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
كەشناسی: سبەی پلەكانی گەرما دوو پلە بەرز دەبنەوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە 290 سکاڵا دژی عەجاج تۆمار کرا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تیروپشک بۆ لیست و هاوپەیمانیەتییەکان کرا؛ پارتی ژمارە 275ـی بەرکەوت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
كۆمیسیۆن: تیروپشكی كاندید و قەوارەكان لە ژمارە 201ـەوە دەستپێدەكات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترمپ و سەرۆکوەزیرانی قەتەر تاوتوێی ئاگربەستی غەززە دەکەن