مەسعوود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران - تەمیم بن حەمەد ئال سانی، میری قەتەر
ئاڤا نیوز
دوای هێرشکردنە سەر سەربازگەی عدەیدەی ئەمریکی لە قەتەر، سەرۆککۆماری ئێران داوای لێبوردنی لە میری قەتەر کرد. لەلایەکی دیکەوە سەرۆکوەزیرانی قەتەر دەڵێت، هێرشکردنە سەر قەتەر لەلایەن ئێرانەوە قبووڵکراو نییە.
چیرۆکی سەرەکی: شەوی ڕابردوو هێرشی تۆڵەی ئێران بۆ سەر ئەمریکا بە ناوی (مژدەی سەرکەوتن) بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە کەنداو دەستیپێکرد و 14 مووشەکی بالیستی ئاراستەی بنکەی سەربازیی عدەیدەی ئەمریکای لە قەتەر کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: محەممەد بن عەبدولرەحمان ئال سانی، سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئاشکرای کرد، مەسعوود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ تەمیم بن حەمەد ئال سانی، میری قەتەر داوای لێبوردنی سەبارەت بە بۆردوومانکردنی سەربازگەی عدەیدە کردووە.
سەرۆکوەزیرانی قەتەر ئاماژەی بەوەشکرد، "هێرشکردنە سەر قەتەر لەلایەن ئێرانەوە قبووڵکراو نییە و بە تووندی سەرکۆنەی دەکەین، سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی قەتەر سەرجەم مووشەکەکانی ئێرانی خستووەتە خوارەوە، تەنیا یەک مووشەک نەبێت کە ئەویش لە ناوچەیەکی چۆڵایی کەوتە خوارەوە".
لەلایەکی دیکەوە: عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ هاوتا قەتەرییەکەی دووپاتی کردەوە بۆردوومانکردنی سەربازگەی عدەیدە لەپێناو بەرگری لەخۆکردن بوو لە بەرامبەر "دەستدرێژییەکانی" ئەمریکا و جەختی لەوە کردەوە کە هێرشەکە دژی حکومەتی قەتەر نەبووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 35 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






