پەرلەمانی ئێران: حکومەت هاریکارییەکانی لەگەڵ ئاژانسی ئەتۆم هەڵدەپەسێرێت
- هەواڵ
- 25 حوزەیران

ئاژانسی وزەی ئەتۆم و ئاڵای ئێران
ئاڤا نیوز
پەرلەمانی ئێران پڕۆژە یاسایی هەڵپەساردنی هاریکارییەکانی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم پەسەندکرد، بڕیارەکە دوای داواکاریی بەڕێوەبەریی ئاژانسەکە دێت بۆ دەستپێکردنەوەی پشکنینەکان.
چیرۆک سەرەکی: پەسەندکردنی ئەو پرۆژەیاسایە دوای ئەوە دێت کە ئەمریکا هێرشی ئاسمانی کردە سەر ناوەندە ئەتۆمییەکانی ئێران و ئیسرائیلیش لە ماوەی 12 رۆژ شەڕدا لانیکەم 14 زانای ئەتۆمی ئێرانی کوشت.
لیدوانی فەرمی: محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، پەسەندکردنی پڕۆژەیاساکەی ڕاگەیاند. بەپێی یاساکە، حکومەت پابەند دەکرێت هەموو هاریکارییەک لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم ڕابگرێت تاوەکو ئاسایشی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران مسۆگەر دەکرێت.
زانیاریی زیاتر: دەستپێکردنەوەی هاریکارییەکان بە دوو مەرجی سەرەکییەوە بەستراوەتەوە، کە دەبێت ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی پەسەندیان بکات:
یەکەم: دڵنیابوونەوە لە پاراستنی سەروەریی نیشتمانی، یەکپارچەیی خاکی ئێران، ئاسایشی دامەزراوەکان و زانا ئەتۆمییەکان.
دووەم: دڵنیابوونەوە لە ڕەچاوکردنی مافەکانی ئێران بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم لەناوخۆی وڵاتدا، بەپێی پەیماننامەی قەدەغەکردنی بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆمی.
باکگراوند: بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی ئەتۆم داوای دەستپێکردنەوەی پشکنینەکانی کردبوو. لە ئێستادا شاندێکی ئاژانس لە ئێرانن، بەڵام ڕێگەیان پێنادرێت سەردانی دامەزراوەکان بکەن بۆ هەڵسەنگاندنی زیانەکانی هێرشەکانی ئیسرائیل.
شێوازی جێبەجێکردن: حکومەت پابەند کراوە هەر سێ مانگ جارێک، ڕاپۆرتێک لەبارەی جێبەجێکردنی مەرجەکانەوە پێشکەش بە پەرلەمان و ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشیی نیشتمانی بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 44 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






