کۆمیسیۆن بۆ ئاڤا: پێنج هەزار کاندید کێبڕکێ لەسەر 329 کورسییەکەی پەرلەمان دەکەن
- هەواڵ
- 26 حوزەیران
ئاڤا نیوز
سەرۆکی تیمی میدیایی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، ئەمڕۆ کۆتا وادەیە بۆ پێشکەشکردنی لیستی کاندیدی حیزب و هاوپەیمانێتییەکان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و چیتر وادەکە درێژناکرێتەوە. ئاشکراشیکرد، چاوەڕێ دەکرێت نزیکەی پێنج هەزار کاندید کێبرکێ لەسەر 329 کورسییەکەی پەرلەمان بکەن.
وێنە گەورەکە: بڕیارە ڕۆژی 11ی مانگی 11ی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت، سەرەڕای کێشەکانی دادگای فیدڕاڵیی و ناکۆکییە سیاسییەکانیش، بەڵام کۆمیسیۆن دڵنیایی دەدات کە هەڵبژاردنەکە لە وادەی خۆیدا دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی میدیایی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق لەمیانی بەشداریکردنی لە گەشتی هەواڵەکانی کاتژمێر 9:00ـی بەیانی ئەمڕۆی ئاڤا میدیا ئاماژەی بەوەکرد، ئەمڕۆ وادەی پێشکەشکردنی داواکاریی لیستی کاندیدی حیزب و هاوپەیمانێتییەکان کۆتایی دێت و چیتر درێژناکرێتەوە، دوێنێش کۆمیسیۆن داواکاریی درێژکردنەوەی ئەو وادەیەی بەهۆی کەمی کاتەوە ڕەتکردەوە.
چوار بۆ پێنج هەزار کاندید کێبرکێ دەکەن
ئەو بەرپرسەی کۆمیسیۆن ئاشكرایکرد کە زۆرینەی لایەنەکان ئەمڕۆ لیستی کاندیدەکانیان پێشکەش دەکەن، بەوهۆیەش کۆمیسیۆن فشارێکی زۆری لەسەرە، پێشبینیشی کرد بۆ 329 کورسییەکەی پەرلەمان، ژمارەی کاندیدەکان چوار بۆ پێنج هەزار کاندید تێپەڕێنێت.
بەغدا لە تۆماری بایۆمەتریدا یەکەمە.
عیماد جەمیل وتی، لە 20ی حوزەیرانەوە ماوەی نوێکردنەوەی تۆماری بایۆمەتری دەنگدەران کۆتاییهاتووە و زۆرترین هاووڵاتی لە بەغدا، نەینەوا، هەولێر، بەسڕە و سلێمانی تۆماری خۆیان نوێکردووەتەوە، لەکۆی عێراق و هەرێمی کوردستانیش 21 ملیۆن و 400 هەزار کەس تۆماری بایۆمەترییان هەیە و مافی دەنگدانیان لە هەڵبژاردنی داهاتوودا هەیە.
کۆمیسیۆن پێویستی بە 250 هەزار کارمەندی سەر سندووقە.
بۆ هەڵبژاردنەکەی مانگی 11ی ئەمساڵ کۆمیسیۆن پێویستی بە 250 هەزار کارمەندی سەر سندووقە، تائێستاش زیاتر لە 550 هەزار کەس لە کارمەندانی حکومەت و دەرچوانی دانەمەزراو داواکارییان پێشکەش کردووە، لەسەر بنەمای مەرجەکانیش کۆمیسیۆن دوای 9ی تەمموز، بەشێوەی تیروپشک ناوی وەرگیراوان ڕادەگەیێنێت.
کێشەکانی دادگای فیدڕاڵی کاریگەریی لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن نابێت.
سەرۆکی تیمی میدیایی کۆمیسیۆن ئەوەی خستەڕوو، دادگای فیدڕاڵی کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر کارەکانی کۆمیسیۆن نییە، چونکە کۆمیسیۆن یاسای هەڵبژاردن و بودجەی تایبەت بە خۆی هەیە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا، هاوکات بۆ یەکلاییکردنەوەی سکاڵاکانیش دەستەی دادوەری هەڵبژاردنی هەیە، تەنیا دوای تەوابوونی هەموو ڕێکارەکان ناوی کاندیدە سەرکەوتووەکان بۆ دادگای فیدڕاڵی دەنێردرێت، لێرەدا ڕۆڵی دادگاکە دێتەپێشەوە بۆ پەسەندکردنی ناوی کاندیدە سەرکەوتووەکان، بەڵام کۆمیسیۆن لەکارەکانی خۆی بەردەوام دەبێت تا دوای تەواوبوونی هەڵبژاردن و بەرزکردنەوەی ناوی کاندیدە سەرکەوتووەکان بۆ دادگای فیدڕاڵی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سێ ڕۆژە ئاگرەکەی سیدەکان کۆنترۆل نەکراوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن سەرۆکی پارتێک لە هەڵبژاردنەکان دوور دەخاتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
موراد قەرەیلان: داواکاریی چەکدانانی هەسەدە لۆژیکی نییە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
داوا دەکرێت خانووەکەی ئاجاسا کریستی لە بەغداد بکرێتە مۆزەخانە
21 کاتژمێر لەمەوپێش
مەحەتەی هەولێر دەكرێتە مۆزەخانە
9 ئاب
توێژینەوەیەک: خواردنی پەتاتەی سوورکراوە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە زیاد دەکات
9 ئاب
نیویۆرک "جەنگی گشتگیر"ی دژی جرجەکان ڕاگەیاند
9 ئاب
پێنجەمین ساڵیادی كۆچی دوایی سابیر كوردستانی بەرز ڕادەگیرێت
9 ئاب
- کوردستان
- 40 خولەک لەمەوپێش
کونسوڵی نوێی ئەمریکا: ڕۆڵی سەرۆک بارزانی لە پەیوەندییەکان ئەفسانەییە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن سەرۆکی پارتێک لە هەڵبژاردنەکان دوور دەخاتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
موراد قەرەیلان: داواکاریی چەکدانانی هەسەدە لۆژیکی نییە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە ڕێگای شارەزوور-سەیدسادق سێ کەس برینداربوون