دڵنیایی دەدرێتە ئەو جووتیارانەی بەرهەمی گەنمیان لە بڕی وەرگیراوی سایلۆكان زیاترە
- هەواڵ
- 26 حوزەیران

دروێنەکردنی گەنمی جووتیاران، وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری گشتیی كشتوكاڵی هەولێر لە ڕێگەی ئاڤا میدیاوە دڵنیایی دەداتە ئەو جووتیارانەی كە بەرهەمی دانەوێڵەیان زیاترە لەو بڕەی كە لە سایلۆكان وەردەگیرێت و دەڵێ لەڕێگەی ژمارەیەك كۆمپانیاوە بەرهەمەكانیان ساغ دەكەینەوە.
وێنە گەورەكە: بە هۆی ئەوەی وەزارەتی بازرگانیی عێراق بڕێكی كەم و دیاركراوی گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستان وەردەگرێت، زۆرێك لە جووتیاران بڕێكی زۆر گەنمیان لەسەر دەمێنێتەوە، حكومەتی هەرێمی كوردستان لەڕێگەی جۆراوجۆرەوە هەوڵی ساغكردنەوەی بەرهەمەكانیان دەدات و ناهێڵێت زیانی داراییان بەركەوێت.
لێدوانی فەرمی: هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری گشتیی كشتوكاڵی هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئەمساڵ ئاستی بەرهەمهێنانی دانەوێڵە لە هەرێمی كوردستان وەك پێویست نەبوو ئەمەش بەهۆی كەمیی ڕێژەی دابارین، بۆ ئەمەش زیانی گەورە بە زەوییە دێمییەكان كەوتووە، بەشێك لە زەوییە دێمییەكان بەهۆی كەمیی بارانەوە ئەمساڵ بەرهەمیان نەبوو و جووتیارەكانیان ڕەنج و ماندووبوونیان بەفێڕۆ چوو.
- زەوییە بەراوەكان ئەمساڵ بەرهەمیان هەبووە و لە ئاستێكی مامناوەندە و بەرهەمەكانیان ئامادە كراوە بۆ پرۆسەی بەبازاڕكردن.
- هەرێمی كوردستان لە هەر دۆخێكدا بێت، ساڵانە بەرهەمی دانەوێڵەی زیاترە لە پێویستیی ناوخۆ، بۆیە پێویستە بەرهەمەكەی لە دەرەوە بەبازاڕ بكرێت، بەڵام بەداخەوە عێراق وەك پێویست بەرهەمی هەرێمی كوردستان وەرناگرێت و بابەتەكە بە سیاسی كراوە.
- كارئاسانی بۆ ئەو جووتیارانە دەكەین كە بەرهەمیان زیاترە لەوەی لە سایلۆكان وەردەگیرێت بۆ ئەوەی لە دەرەوەی هەرێمی كوردستان بەرهەمەی ساغ بكاتەوە، هەروەها لە ناوخۆش لەڕێگەی ژمارەیەك كۆمپانیای تایبەتمەندەوە هەوڵی ساغكردنەوەی بەرهەمیی دانەوێڵەی سەرجەم جووتیاران دەدەین و ناهێڵین زیانی داراییان بەركەوێت.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 15 خولەک لەمەوپێش
ئەنجامى تاقیکردنەوەى توانستی زمان ڕادەگەیێنرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كابینەی نۆیەمدا 564 پرۆژەی وەبەرهێنان جێبەجێكراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دابەزینی ئاستی ئاوی قولەی ڕانیە گرفتی بۆ هاونیشتمانیان دروستکردووە
43 خولەک لەمەوپێش
بەراورد بە دوێنێ نرخی زێڕ 16 دۆلار بەرز بووەتەوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
منارەی چۆلی لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە و کامێرای چاودێری بۆ دادەنرێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
سووربوونەوەی چاو پەیوەندی بە خۆڵبارینەوە هەیە؟
17 ئاب
میلانیا ترەمپ نامەیەکی ئاشتی بۆ پووتین دەنێرێت؛ داوای پاراستنی منداڵانی کردووە
17 ئاب
- هەواڵ
- 15 خولەک لەمەوپێش
ئەنجامى تاقیکردنەوەى توانستی زمان ڕادەگەیێنرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كابینەی نۆیەمدا 564 پرۆژەی وەبەرهێنان جێبەجێكراون
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئومێد خۆشناو: هیچ قومارخانەیەکی فەرمی لە هەولێردا نییە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرەتای مانگی داهاتوو کارەبای پارێزگای هەڵەبجە دەکرێت بە 24 کاتژمێری
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی لوبنان بۆ ئێران: دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆمان مەکەن