
دیمەنی سووتانی پووش و پاوان لە شارەزوور. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
لە سنووری شارەزوور دوو هاووڵاتی، کە هۆکاری سووتاندنی چەند دۆنمێک پوش و پاوان و دارستان بوون دەستگیرکران.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند: دوو هاووڵاتی عەرەب لەلایەن یاریدەدەرێتی ئاسایشی شارەزوورەوە دەستگیرکراون، کە هۆکاربوون بۆ سووتاندنی نزیکەی دوو دۆنم پوش و پاوان لەگەڵ زیانگەیاندن بە دارستانەکان.
زانیاریی زیاتر: دوای دەستگیرکردنیان دوو کەسەکە ڕادەستی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی شارەزوور کراون، هاوکات پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕێکخراوە، بۆ ئەوەی ڕێکاری یاساییان لەلایەن دادوەری لێکۆڵینەوەوە بەرامبەر بگیرێتەبەر.
لێدوانی فەرمی: عەمید هێمن کەمەرخان، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی، ڕایگەیاند: هەر کەسێک هۆکار بێت بۆ سووتاندن، جا سووتاندنی دۆنم، یان دارستان بێت، بەگوێرەی قەبارەی زیانەکان پێبژاردنی پێ دەکرێت، ئەوەش بە بڕیاری دادگا جێبەجێ دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە وەرزی کەڵە هەرز شوێنی ڕاوچییان تێکدەدرێت






