وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا: "کارتی گوشاری بەهێزمان" لەبەر دەستە لە دانوستانە ئەتۆمییەکاندا لەگەڵ ئێران
- جیهان
- 27 حوزەیران

یۆهان فادیفۆل، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا
ئاڤا نیوز
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، ڕایگەیاند کە پێی وایە ئەوروپییەکان لە پێگەیەکی بەهێزدان لە ئەنجامدانی دانوستان لەگەڵ ئێران سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی.
وێنە گەورەکە: هەوڵەکان بۆ ڕازیکردنی ئێران بە گەڕانەوەی بۆ سەر مێزی گفتوگۆ و ڕێککەوتن لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی بەردەوامن، لە ئەگەری ڕێکنەکەوتن لەگەڵ ئێران، بەشێک لە وڵاتانی ئەوروپی هەڕەشەی سزایەکی تووند بەسەر ئەو وڵاتە دەکەن.
لێدوانی فەرمی: یۆهان فادیفۆل، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا بە کەناڵی ZDFـی ڕاگەیاند: "ئێمە کارتی گوشاری زۆر باشمان لەبەردەستە." ئەوروپییەکان دەتوانن سزا بەسەر تاراندا بسەپێنن لە ڕێگەی بەکارهێنانی ئەو میکانیزمەی کە پێی دەوترێت "سناپ باک" (Snapback) یان"میکانیزمی گێڕانەوەی سزا لەناکاوەکان". بەپێی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ساڵی 2015، کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە ساڵی 2015ـدا لێی کشایەوە، ئەم میکانیزمە دەتوانرێت کارا بکرێت ئەگەر دانوستانەکان لەگەڵ ئێران سەرکەوتوو نەبوو.
باکگراوند: بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا، 10 ساڵ لەمەوبەر ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئێرانیان واژۆ کرد، کە مانگی 10ـی ئەمساڵ بە فەرمی کۆتایی دێت، هەرچەندە لە ئێستادا بە کرداری جێبەجێ ناکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 38 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






