ڕووسیا سیستمی بەرگری و پەرەپێدانی فڕۆکەی جەنگی بۆ هیندستان دەستەبەر دەکات
- جیهان
- 27 حوزەیران

دیمەنی سیستمی بەرگری ئاسمانی S-400
ئاڤا نیوز
لە هەنگاوێکی ستراتیژیدا کە جەخت لەسەر قووڵیی پەیوەندییە سەربازییەکانی نێوان هیندستان و ڕووسیا دەکاتەوە، مۆسکۆ بە فەرمی دووپاتیکردەوە کە پابەندە بە ڕادەستکردنی دوو سکوادرۆنی کۆتایی سیستمی بەرگریی ئاسمانیی پێشکەوتووی S-400 بە هیندستان لە ماوەی نێوان ساڵانی 2026 بۆ 2027.
وێنە گەورەکە: لەگەڵ ئەوەی گرێبەستی لەگەڵ ڕووسیا واژۆ کردووە، هیندستان هەوڵدەدات هاوسەنگییەک لە نێوان پەیوەندییە ستراتیژییەکانی لەگەڵ ئەو وڵاتە و هاوبەشییە نوێیەکانی لەگەڵ ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوادا ڕابگرێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی زانیاری میدیاکانی ڕووسیا، دواکەوتنی ڕادەستکردنی ئەم سیستمانە بە هیندستان بەهۆی جەنگی ئۆکرایناوە بووە، کە کاریگەریی لەسەر زنجیرەی بەرهەمهێنانی پیشەسازییە سەربازییەکانی ڕووسیا هەبووە.
زانیاریی زیاتر: هیندستان پێشتر سێ سکۆادرۆنی لەم سیستمە وەرگرتووە و لە ناوچە هەستیارەکانی نزیک سنوورەکانی پاکستان و چین جێگیری کردوون بۆ بەهێزکردنی توانای بەرگریی ئاسمانیی خۆی.
سەرچاوەکان ئاماژە بەوەش دەکەن کە گفتوگۆکان کراوەن بۆ ئەگەری واژۆکردنی گرێبەستی زیاتر لەسەر سیستمی S-400 لە داهاتوودا، کە نیشانەی متمانەی بەردەوامی هیندستانە بە تەکنەلۆژیای سەربازیی ڕووسیا، سەرەڕای فشارەکانی ڕۆژئاوا.
لەلایەکی دیکەوە: جگە لە گرێبەستی سیستمی بەرگریی S-400، گفتوگۆکانی نێوان هەردوو وڵات لایەنێکی دیکەی گرنگی هاوکاریی سەربازیشی لەخۆگرتووە، کە بریتییە لە پرۆژەی پەرەپێدان و نوێکردنەوەی فڕۆکە جەنگییەکانی جۆری Su-30MKI. ئەم پرۆژەیە نوێکردنەوەی ڕاداری فڕۆکەکان، سیستمی جەنگی ئەلیکترۆنی (EW systems)، و پڕچەککردنیان بە مووشەکی پێشکەوتوو دەگرێتەوە، ئەمەش توانای شەڕکردنی ئەم فڕۆکانە بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز دەکاتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 38 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






