ئیسرائیل بنکەیەکی ژێرزەمینی حیزبوڵڵا لە لوبنان دەکاتە ئامانج
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 27 حوزەیران

دیمەنی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان. وێنە؛ میدیا عەرەبییەکان
ئاڤا نیوز
ئیسرائیل زنجیرە هێرشێکی تووندی کردە سەر باشووری لوبنان و دەڵێت بنکەیەکی ژێرزەمینیی حزبوڵڵای کردووەتە ئامانج.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ هەینی، قەزای نەبەتیە لە باشووری لوبنان ڕووبەڕووی زنجیرە هێرشێکی ئاسمانیی زۆر تووندی ئیسرائیل بووەوە، کە دەنگی تەقینەوەکانی زۆر بەهێز بوو. سوپای ئیسرائیلیش دەڵێت، بنکەیەکی ژێرزەمینی لە ناوچەی جەبەل شەقیف کردووەتە ئامانج کە "حیزبوڵڵا" بەکاری دەهێنا.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی ئاژانسی نیشتمانیی هەواڵی فەرمیی لوبنان، بەر لە نیوەڕۆی ئەمڕۆ، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل زنجیرە هێرشێکی تووندیان ئەنجامدا کە نەبەتیەی سەروو و جەبەل شەقیفیان کردە ئامانج. لە هێرشەکاندا مووشەکی لەرێنەر بەکارهێنراون کە بوونەتە هۆی تەقینەوەی زۆر گەورە.
لێدوانی فەرمی: ئەفیخای ئەدرەعی، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، سوپای وڵاتەکەی "بنکەیەکی کردووەتە ئامانج کە بۆ بەڕێوەبردنی سیستمەکانی ئاگر و پاراستنی 'حیزبوڵڵا' لە ناوچەی جەبەل شەقیف لە باشووری لوبنان بەکاردەهات."
زانیاریی زیاتر: بەگوتەی ئەدرەعی، ئەم بنکەیە بەشێکە لە پڕۆژەیەکی ژێرزەمینی کە لە ئەنجامی هێرشەکانی پێشووتری سوپای ئیسرائیل لە ناوچەکەدا لەکارخرابوو، بەڵام سوپا چاودێریی هەوڵەکانی بۆ ئاوەدانکردنەوەی کردووە" و هەر بۆیە هێرشی کرایەوە سەر.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 35 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






