سوپای ئیسرائیل ئاماری نوێ سەبارەت بە جەنگی 12 ڕۆژەی لەگەڵ ئێران بڵاودەکاتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 27 حوزەیران

بۆردوومانی ئێران بۆ سەر تەلئەبیب
ئاڤا نیوز
لە ماوەی 12 ڕۆژی جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیل، ئیسرائیل دەڵێت: 28 کەسی کوژراون و 3 هەزار و 238 کەسیش بریندار بوون کە لەو ژمارەیە برینی 23 کەسیان سەختە، 111 برینیان مامناوەندە، 2933 برینیان سووکە، 138 کەسیش دوچاری دۆخی دەروونی بوون.
وێنە گەورەکە: جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران بۆ ماوەی 12 ڕۆژ بەردەوام بوو، ئەمەش لە کاتێکدا بوو کە هێزی ئاسمانی ئیسرائیل لە بەرەبەیانییەکی زوودا هێرشی فراوانیکردە سەر ئێران و بەهۆیەوە زیاتر لە 31 فەرماندەی سەربازی و 16 زانای بواری ئەو وڵاتەی کوشت، دوا بەدوا ئەوە شەڕ و ئاڵۆزییەکان فراوانبوون و جەنگی ڕاستەوخۆ و هێرشی ئاسمانی زیاتری لێکەوتەوە.
زانیاریی زیاتر: هەر بەهۆی هێرشە مووشەکییەکانی ئێرانەوە، 9 هەزار کەس لە ماڵەکانی خۆیان بۆ شوێنی دیکەی سەلامەت لە ناو ئیسرائیل گوێزراونەتەوە، هاوکات 21 هەزار هۆشداری بۆ دانیشتوانی ئیسرائیل دەرکراوە.
ئەمەش بزانە: ئێران نزیکەی 550 مووشەکی بالیستی و هەزار درۆنی ئاراستەی ئیسرائیل کردووە و نیزیکە 90%ی مووشەکەکان و نزیکەی هەموو درۆنەکان خراونەتە خوارەوە.
ژمارەکان وادەڵێن: بە گوێرەی مەزەندەکان ئێران 2 هەزار و 500 مووشەکی بالیستی و چەند هەزار درۆنی هەبوون. دوو لەسەر سێی سەکۆکانی هەڵدانی مووشەک، نزیکەی 250 سەکۆ و هەروەها نزیکەی هەزار مووشەکی تێکشکێنران.
٠ هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل نزیکەی هەزار فڕینی ئەنجام داوە.
زیاتر لە 600 ئۆپەراسیۆنی دابینکردنی سووتەمەنی لە ئاسمان ئەنجام داوە.
لە ڕێگە فڕۆکە و درۆنەوە، هەزاران بۆمب بەسەر سەدان ئامانجدا بەردراونەتەوە.
ئیسرائیل لانیکەم 15 زانای گەورەی بواری ئەتۆمیی و 30 فەرماندەی باڵای سەربازیی ئێرانی کوشتووە.
ئیسرائیل نزیکەی 610 هاووڵاتیی مەدەنیی ئێرانی کوشتووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 42 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات





