
دیمەنی شاری دهۆک لە ئاسمانەوە
ئاڤا نیوز
ئەگەرچی ئەمڕۆ هەینییە و پشووە، بەڵام کرێکارێکی خەڵکی باکووری کوردستان لە نهۆمی 23ـی باڵەخانەیەک لە دهۆک کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا.
وێنە گەورەکە: ساڵانە ژمارەیەکی بەرچاو کرێکار بەهۆی پابەند نەبوون بە مەرجەکانی سەلامەتی و نەبوونی هۆکاری سەلامەتی لە بەشێکی بەرچاوی پڕۆژەکان گیان لەدەست دەدەن.
لێدوانی فەرمی: وەڵات ئۆزمان، سەرۆکی لقی دهۆکی سەندیکای کرێکاران بە ئاڤا میدیای وت، ئەگەرچی ئەمڕۆ هەینی پشووە و کرێکار نابێ کار بکات، بەڵام ئەم کرێکارە لەسەر کار بووە و هێشتا هۆکارەکەی نازانین. ڕووداوەکە کاتژمێر 10ـی بەیانی بووە، کرێکارەکە تەمەنی 43 ساڵ بووە و خەڵکی باکووری کوردستانە. کەسوکارەکەی هاتن و تەرمەکەیان بردەوە.
لەلایەکی دیکەوە: کیڤی بامەڕنی، سەرۆکی لقی دهۆکی سەندیکای بیناسازی بە ئاڤا میدیای وت، لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەکەین، سەرەتای هەفتە لیژنەیەک لە شارەوانی و بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی و بەڕێوەبەرایەتی کار لەگەڵ سەندیکای بیناسازی پێکدێت بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە. بە دڵنیایی لایەنی سەرپێچیکار دەدرێتە دادگا، چونکە ئەمڕۆ هەینییە و دەبێ بزانرێت چۆن ئەو کرێکارە لەسەر کار بووە.
ژمارەکان وادەڵێن: عوسمان زیندانی، سەرۆکی سەندیکای بیناسازی سلێمانی بە ئاڤای ڕاگەیاند: لە شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵ، 17 کرێکار گیانیان لەدەستداوە، هاوکات بەگوێرەی ئاماری سەندیکای بیناسازی لقی دهۆک، لەو پارێزگایە ئەمساڵ 6 ڕووداوی گیان لەدەستدانی کرێکار تۆمار کراوە.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 46 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






