لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە خاڵێکی پشکنین تەقە لە کوردێک دەکرێت و دەکوژرێت
- کوردستان
- 28 حوزەیران

ساتی هێرشێکی ئیسرائیل بۆ تارانی پایتەختی ئێران لە جەنگی 12 ڕۆژەی نێوان ئەو دوو وڵاتە
ئاڤا نیوز
لە خاڵێکی پشکنین لە شاری سنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان تەقە لە هاوڵاتییەکی کورد کرا و کوژرا.
چیرۆکی سەرەکی: ئێوارەی ڕۆژی هەینی هاوڵاتییەکی خەڵکی شارۆچکەی دووشانی سەر بە پارێزگای سنە، بەناوی ئازاد ڕەعنایی لەکاتی تێپەڕبوون بە ماتۆڕسکیل لە خاڵێکی پشکنینی سێ ڕیانی مەریوان –سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە تەقەی لێدەکرێت.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاوی ڕاگەیاندووە، هێزەکانیان گومانیان کردووەتە سەر ئەو ماتۆڕسوارە و فەرمانیان پێکردووە بوەستێت، بەڵام ڕانەوەستاوە و هەڵاتووە، دوای ئەوەی شوێنی کەوتوون، تەقەیان لێکردووە و بریندار بووە، دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەی، گیانی لەدەست داوە.
زانیاریی زیاتر: بەهۆی جەنگی ئێران و ئیسرائیل ڕێکاری ئەمنیی توندوتۆڵ لە ناوخۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران گیراوەتەبەر و هێزە ئەمنییەکانی ئێران سەدان کەسیان بەتۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل دەستگیر کردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەستی نێوان ئێران و ئیسرائیل بۆردوومانەکان ڕاوەستان، بەڵام مەفرەزەی هێزە ئەمنیەکان لە شارەکان بەردەوامە و هەر کەسێک گومانی لێبکرێت، دەستگیر دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 46 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






