
وێنەی عوسمانی تەمەن 24 ساڵان کە ئەمڕۆ بەهۆی تەقینەوەی مین لە سیدەکان گیانی لەدەست دا
ئاڤا نیوز
بەرەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە گەنجێکی تەمەن 24 ساڵ بەناوی عوسمان سدیق کە پیشەی شوان بوو بەهۆی تەقینەوەی مین لە سنووری سیدەکان گیانی لەدەست دا.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ شەممە 28-6-2025، گەنجێک کە پیشەی شوان بووە، دانیشووی گوندی خۆرانە لە دەشتی هێرتێ لە سنووری قەزای سیدەکان، لە کاتی لەوەڕاندنی مەڕوماڵات لە کوێستانەکانى سەروکە لە سنوورى سیدەکانى ناوچەى برادۆست، مین پێیدا دەتەقێتەوە و گیان لەدەست دەدات.
لێدوانی فەرمی: عەلی میران، بەڕێوەبەری گشتیی تەکنیکی لە دەزگای مین بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، ئەو شوێنەی ئەو گەنجە بۆی چووە دەکەوێتە کوێستانەکانى سەروکە لە سنوورى سیدەکانى ناوچەى برادۆست، ناوچەیەکی قەدەغەکراوە، تیمەکانمان پێشتریش هۆشداریان بە هاووڵاتیان داوە و سمیناریان کردووە کە ئەم شوێنە ترسناکن و بەتەواوی پاک نەکراونەتەوە، بەداخەوە هەندێک کەس گوێ بە ڕێنماییەکان نادەن و ئەم ڕووداوانەی لێدەکەوێتەوە.
لەلایەکی دیکە: بەڕێوەبەری گشتیی تەکنیکی لە دەزگای مین دەڵێت، لەسەرەتای ساڵەوە تا ئەمڕۆ 24 کەس بەهۆی مینەوە لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەست داوە، هاوکات لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە سنووری ئیدارەی سۆران نۆ هاووڵاتی بەرمین کەوتوون، پێنج کەسیان گیانیان لەدەست داوە و چوار کەسیش بریندار و کەمئەندام بوون.
زانیاریی زیاتر: بەپێی قسەی کەسە نزیکەکانی ئەو شوانەی ئەمڕۆ بەهۆی تەقینەوەی مین گیانی لەدەست دا، گەنجەکە دوو مانگ لەمەوبەر ژنى مارەبڕیوە و بڕیاربووە بەم زووانە بیگوازێتەوە، بەڵام قەدەر نەیهێشتووە بە دەستگیرانەکەی بگات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو ناوچەی لە سنووری سیدەکان کە مینی لێیە ناوچەی قەدەغەکراوە و پێشتر خەڵکەکەی شوێنەکانیان چۆڵکردووە، دواتر چەکدارانی پەکەکە ڕێگەیان نەدەدا خەڵکەکە بگەڕێنەوە، بەڵام دوای پرۆسەی ئاشتی چالاکییەکانی پەکەکە لە سنوورەکە کەمبۆتەوە هاووڵاتیانیش دوور لە ڕێنماییەکانی دەزگای مین دەچنەوە ناوچەکانیان، بەهۆیەوە ڕووداوی نەخوازراوی لێدەکەوێتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 59 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 9 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 59 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین






