هاکان فیدان: عێراق بۆ یەکەمجارە پێشنیازی پڕۆژەیەکی بەسوود بۆ ناوچەکە بکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 28 حوزەیران

هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا
ئاڤا نیوز
هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا، پڕۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان بە نموونەی کاری هاوبەش ناودەبات و دەڵێت، " محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، پێشنیازی ئەو پڕۆژەی بۆ کردین، دوای ماوەیەکی درێژ بۆ یەکەمجارە دەبینین عێراق پڕۆژەیەکی بە سوود لە بەرژەوەندیی ناوچەکە پێشنیاز بکات. هەر بۆیە کە بینیمان سوودی بۆ ئێمەش دەبێت، قبووڵمان کرد".
چیرۆکی سەرەکی: فیدان لە کۆڕبەندی کۆریدۆری ژێرخانی جیهان کە لە ئیستەنبووڵ ڕێکخرابوو باسی لە هەنگاوەکانی کارکردن بۆ پڕۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان کرد و ڕایگەیاند، کارکردن لە پڕۆژەکە بەردەوامە و ئەم پرۆژەیە ستراتیژی و گرنگە بۆ چارەسەرکردنی کێشە ناوچەییەکان و هێڵی بازرگانی.
لێدوانی فەرمی: وەزیری دەرەوەی تورکیا، لە کۆڕبەندی کۆریدۆری ژێرخانی جیهان ڕایگەیاند: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق پێشنیازی پرۆژەی ڕێگە گەشەپێدانی کرد، بینیمان سوودی بۆ ئێمەش دەبێت، کاریگەریی ئەرێنی بۆ ناوچەکە دروست دەکات، پشتیوانیمان لێکرد، ئەمەش لەبەر ئەوەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا گرنگی بە بەرپرسیارییەتی کێشە ناوچەییەکان دەدات.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا فیدان باسی لەوە کرد، لە ماوەی 20 ساڵی ڕابردوودا، عێراق هەمیشە لە پشێویدا بووە، ئەوە بۆ یەکەمجارە دوای ماوەیەکی درێژ، پرۆژەیەکی باش بۆ ناوچەکە پێشنیاز بکات کە پڕۆژەیەکی ئەرێنی بێت و سوودی بۆ وڵاتانی ناوچەکە هەبێت، من ئەوە وەک دەرفەتێکی گرنگ دەبینم بۆ هەموومان.
باکگراوند: لە مانگی نیسانی ساڵی ڕابردوو، یاداشتنامەیەکی 26 خاڵی، پرۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان لە نێوان عێراق و تورکیا واژۆکرا، پرۆژەکە لە بەندەری فاو لە عێراق دەستپێدەکات، کە هێڵی ئاسنین و ڕێگاوبان و هێڵی وزە لە عێراقەوە بۆ تورکیا و لە تورکیاوە بۆ ئەوروپا لەخۆ دەگرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 39 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






