
دەروازەی سنووری مونزرییە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی قەزای خانەقین لە پارێزگای دیالە
ئاڤا نیوز
دوای داخستنی بەهۆی جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێرانەوە، دەروازەی مونزرییە جارێکی دیکە کرایەوە و پێشبینیش دەکرێت جموجۆڵی گەشتیاری لەڕۆژانی داهاتوودا زیاتر بێت.
چیرۆکی سەرەکی: بەهۆی جەنگی 12 ڕۆژەی لەگەڵ ئیسرائیلدا، ئێران ئاسمانی وڵاتەکەی و سەرجەم دەروازە سنووریەکانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بەتەواوی داخست و هەموو جموجۆڵێکی گەشتیاریشی لەگەڵ ئەو وڵاتانە ڕاگرت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەک لەپارێزگای دیاله ڕایگەیاند: جموجۆڵی بە لێشاوی هاووڵاتیانی عێراقی بەمەبەستی گەشتکردن، وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی و سەردانی مەزارگە ئاینییەکان لە ڕێگەی دەروازەی مونزرییەوە گەڕایەوە دۆخی ئاسایی خۆی پێش ڕووداوەکانی 13ی حوزەیرانی ئەم مانگە.
زانیاریی زیاتر: سەرچاوەکە ئاماژەی بە وەکرد، ڕەنگە ڕۆژانی داهاتوو ژمارەی گەشتیارانی عێراقی لەڕێی ئەو دەروازەیەوە هاوکات لەگەڵ پشووی هاویندا زیاتر بێت، پێشبینیش دەکرێت بەبۆنەی مەراسیمەکانی مانگی موحەرەمەوە ڕۆژانە هەزاران زیارەتکاری ئێرانی لەو دەروازەیەوە بێنە نێو خاکی عێراق و سەردانی کەربەلا بکەن.
ئەمەش بزانە: دەروازەی سنووری مونزرییە دەکەوێتە باکووری ڕۆژهەڵاتی قەزای خانەقین لە پارێزگای دیالە، دەروازەکە عێراق لەگەڵ دەروازەی سنووریی خەسرەوی بە ئێرانەوە دەبەستێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 14 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 25 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 14 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 25 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین





