
دیمەنی ژمارەیەک بەرهەڵگر لە بەردەم سایلۆی هەولێر، وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری کشتوکاڵی مەخموور دەڵێت، تا ئێستا گەنمی جووتیارانی گوێڕ و دیبەگە وەرنەگیراوە، بەڵام کێشەکەیان چارەسەر دەکرێت و تەنیا بڕیارێکی پێویستە بۆ ئەوەی لە هەولێر یانیش لە سایلۆی مەخموور گەنمەکەیان لێ وەربگیرێت.
وێنە گەورەکە: لە 17ـی ئەم مانگەوە، وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕەزامەندی داوە لەسەر پلانی کشتوکاڵی قەزای مەخموور و بڕیاردراوە پرۆسەی وەرگرتنی گەنم دەستپێبکات.
لێدوانی فەرمی: مەروان حوسێن، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی مەخموور بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، ئەو گەنمەی ئێستا لە سایلۆی مەخموور وەردەگیرێت گەنمی جووتیارانی مەخموور و قەراجە و ڕۆژانە 150 بارهەڵگر وەردەگیرێت، سەبارەت بە کێشەی جووتیارانی دیبەگە و گوێڕ تەنیا بڕیارێکی ماوە، یەکلایی دەبێتەوە یان لە سایلۆی مەخموور یانیش لە سایلۆی هەولێر بەمزووانە گەنمەکانیان لێ وەردەگیرێت.
زانیاریی زیاتر: بە وتەی مەروان حوسێن، ئەو گەنمەی لە جووتیارانی دیبەگە و گوێڕ وەردەگیرێت لەسەر پلانی کشتوکاڵی مەخموورە.
ژمارەکان وادەڵێن: بەڕێوەبەری کشتوکاڵی مەخموور ئەوەش دەڵێت: ئێستا 850 بارهەڵگر لای سایلۆی مەخموور وەستاون و ناویان لە 17 لیست تۆمار کراوە، لەماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا گەنمی هەموویان وەردەگیرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 45 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






