عەلی شەمخانی ئاشکرای دەکات لەلایەن ئیسرائیلەوە هێرشی کراوەتە سەر و بریندار کراوە
- هەواڵ
- 28 حوزەیران

عەلی شەمخانی، ڕاوێژکاری عەلی خامنەیی
ئاڤا نیوز
عەلی شەمخانی، ڕاوێژکاری عەلی خامنەیی، دوای دەرچوونی لە نەخۆشخانە، یەکەم چاوپیکەوتنی تەلەڤیزیۆنی کرد و باسی ئەو ساتە دەکات کە لەلایەن ئیسرائیلەوە بە ئامانج گیرا، دەڵێت، لە پڕ هەموو ژوورەکە بەسەرمدا وێران بوو داروپەردووی زۆر بەسەرمدا کەوت.
وێنە گەورەکە: ئامانجی سەرەکی ئیسرائیل لە هێرشەکانی بۆ سەر ئێران، بە ئامانج گرتنی زانا ئەتۆمییەکان و فەرماندە سەربازییە باڵاکان بوو، یەکێک لەوانەش عەلی شەمخانی، ڕاوێژکاری عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئەو وڵاتە بوو.
لێدوانی فەرمی: عەلی شەمخانی، ڕاوێژکاری عەلی خامنەیی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤیزیۆنی ڕایگەیاند، دانوستانی ئەمریکا لەگەڵ ئێمە تەنیا بۆ هەڵخەڵەتاندنی ئێمە بوو، دانوستانەکان بۆ ئەوە نەبوون دۆخی جیهان بەرەو باشتر بڕوات، تەنیا ویستیان ئاژاوە لە ناوخۆی ئێراندا دروست بکەن.
دەقی چاوپێکەوتنەکەی عەلی شەمخانی:
بێژەر: بەمە دەتوانی هەناسە بدەیت و ئۆکسجین بگاتە سییەکانت؟
شەمخانی: بەڵێ، چونکە قەفەسەی سنگم شکاوە و زۆرتر ناوەوەی جەستەم زیانی پێگەیشتووە.
بێژەر: دەتوانی باسی ئەو ساتەی هێرشەکەمان بۆ بکەیت کەی بوو، چیت دەکرد؟
شەمخانی: من لەسەر جێگەکەم بووم و مۆبایلەکەم لێمەوە دوور بوو منداڵەکانیشم لە ژووری ئەودیو خەوتبوون، من چونکە کاتی نوێژ بوو خەریک بوو بە تەواوی بە ئاگا دەهاتم بۆ نوێژ، لە پڕ هەموو ژوورەکە بەسەرمدا وێران بوو داروپەردووی زۆر بەسەرمدا کەوت، نزیکەی سێ کاتژمیر لەژێر ئەو داروپەردووە بووم، نوێژەکەم لەژێر ئەو دارو پەردووە خوێند
بێژەر: ئەوەندە هۆشیاریت مابوو کە بتوانی نوێژ بخوێنیت؟
شەمخانی: بەڵێ هەرچۆن بوو توانیم بە زۆر جێگەی قاچم بکەمەوە کە بتوانم قاچم ڕاکێشم و نوێژەکەم بخوێنم، سەرەتا وامزانی بومەلەرزەیە، بەڵام کە گوێم لە دەنگی ئۆتۆمبێل بوو زانیم نا بومەلەرزە نییە، چونکە دڵنیام کاتی بومەلەرزە ئۆتۆمبێل نایەتە شەقام، دواتر بەخۆم وت ئەوە ئیسرائیل لە منیشیان دا، ئیتر لە کاتەکانی کۆتاییدا هەناسەم بەرەو قورسبوون دەڕۆیشت، چونکە قەفەسەی سنگم شکابوو، هەناسەی کورت کورتم دەدا.
بێژەر: واتە ئەوە سێ کاتژمێر تێپەڕیبوو؟
شەمخانی: بەڵێ شتیکەش ڕوویدا، بەڵام لە کاتێکی دیکەدا ئەگەر توانیم باسی دەکەم.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 46 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات





