
نوێنەری ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان
ئاڤا نیوز
نوێنەری ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان دەستبەرداربوونی وڵاتەکەی لە بەرنامەی ئەتۆمی ڕەتدەکاتەوە و ڕێکاری جێگرەوە دەخاتەڕوو.
وێنە گەورەکە: دوای ڕاگەیاندنی لەناوبردنی پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پێشنیازی دەستپێکردنەوەی دانوستاندنەکانی خستەڕوو، مەرجی ئەمریکا بۆ ڕێککەوتنی ئاشتی بریتیە لە دەستبەرداربوونی تاران لە بەرنامە ئەتۆمییەکەی، بەڵام بەرپرسانی ئێران بە هەموو شێوەیەک ئەو داواکارییە ڕەتدەکەنەوە.
بڵاوکراوەی فەرمی: بەپێی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی هەواڵی ئەلمۆنیتۆر، ئەمیر سەعید ئیروانی، نوێنەری ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە، تاران یۆرانیۆمی پیتێندراو دەگوازێتەوە بۆ وڵاتێکی دیکە لە ئەگەری ئەنجامدانی ڕێککەوتن لەگەڵ ئەمریکا، ڕێگەیەکی دیکەش ئەوەیە: ئەو بڕە یۆرانیۆمە پیتێندراوە لە ئێران بمێنێتەوە بەڵام لە ژێر چاودێری و سەرپەرشتی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم بێت.
نوێنەرەکەی ئێران ئەوەشی ڕاگەیاندووە، وڵاتەکەی بە هیچ شێوەیەک دەستبەرداری بەرنامەی ئەتۆمی نابێت و پیتاندنی یۆرانیۆم بە ڕێژەی 20% یان بە ڕێژەی 60% بۆ ئێران هێڵی سوور نییە و داوای ئەمریکا بۆ دەستبەرداربوون لە پیتاندنی یۆرانیۆم ڕەتکراوەتەوە، لە کۆبوونەوەی نێوان هەردوو وڵات هەڵگرتنی سزاکان لەسەر بەرنامەی دروستکردنی مووشەکی بالیستیک یەکێک لە مەرجەکانی تاران دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 45 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات





