عەباس عێراقچی بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان: دەبێت ئەمریکا و ئیسرائیل قەرەبووی ئێران بکەنەوە
- هەواڵ
- 29 حوزەیران

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران. وێنە؛ ئاژانسی تەسنیم
ئاڤا نیوز
وەزیری دەرەوەی ئێران نامەیەک ئاراستەی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات و داوای ناساندنی ئەمریکا و ئیسرائیل وەک تاوانباری دەستپێکردنی جەنگ بۆ سکرتێری گشتی ڕێکخراوەکە دەخاتەڕوو.
وێنە گەورەکە: " جەنگی 12 ڕۆژە " لە نێوان ئیسرائیل و ئێران و بەشداری ئەمریکا بە هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی خستۆتە قۆناغێکی نادیار و پڕ لە ئەگەری مەترسیدار، سەرەڕای ڕاگەیاندنی ئاگربەست بەڵام ئیسرائیل و ئێران بەردەوامن لە تۆمەتبارکردنی یەکتر و بە سەرچاوەی تیرۆری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست یەکتر تۆمەتبار دەکەن.
بڵاوکراوەی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەقی نامەی عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتەی بۆ ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بڵاوکردەوە، عێراقچی لە نامەکەدا سەرەڕای داواکاری بۆ ناساندنی ئەمریکا و ئیسرائیل بە دەسترێژیکار بۆ سەر سەروەری و خاکی ئێران، نوسیویەتی: ئەمریکا و ئیسرائیل پێشێلکارییان دژ بە بڕگەی چواری مادەی دووی پەیڕەوی نەتەوەیەکگرتووەکان کردووە و دەبێت بە پێشێلکار و یاساشکێن بناسرێن، لە بەرامبەر ئەو زەرەر و زیانانەی کە لە ئەنجامی هێرشی هەردوو وڵاتی دەستدرێژیکار کەوتووەتەوە، دەبێت نەتەوەیەکگرتوەکان بەرپرسیارێتی بخاتە سەر واشنتن و تەلئەبیب و بە بڕیارێک ناچاریان بکات بە قەرەبووکردنەوەی ئێران.
زانیاریی زیاتر: عەباس عێراقچی لە درێژەی نامەکەدا نوسیویەتی: ئەمریکا و ئیسرائیل هێرشیان کردووەتە سەر پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران لە شارەکانی قوم، ئاراک، نەتەنز و ئەسفەهان لە کاتێکدا ئەم پێگانە لەژێر چاودێری ئاژانسی نێودەوڵەتیی ئەتۆم بوون و بەپێی یاسای نێودەوڵەتیی کارەکانیان بەڕێوەچووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 40 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات





